لە تورکیا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ ده‌كرێ
نوچەنێت:
به تۆمه‌تی هه‌بوونی ئه‌ندامانی سه‌ر به په‌كه‌كه و جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن له شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران ئه‌و فه‌رمانگه‌یه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (27)ی كانونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (خه‌لیج جه‌دید) بڵاویكرده‌وه، سلێمان سۆیڵۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، "له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌دان فه‌رمانبه‌ر له شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ په‌یوه‌ندیان به رێكخراوه‌كانی وه‌ك گوله‌ن و په‌كه‌كه هه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی گشتگیر له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌ست پێده‌كه‌ین."
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سۆیلۆ گوتی، "ئێمه پابه‌ندین به رێگریكردن له‌و جۆره كارانه، چونكه ئه‌وه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت."
له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژی هه‌ینی رابردوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی، "ئۆپۆزیسیۆن (45) هه‌زار فه‌رمانبه‌ری له شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ دامه‌زراندووه زۆربه‌یان ناسنامه‌یان نادیاره، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندیان به رێكخراوه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان هه‌یه."
ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی توركیا میراڵ ئه‌كشینار سه‌رۆكی پارتی چاكه رایگه‌یاند، "ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ره‌شبگیرییه دژ به فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ."
ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیش له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی سه‌ر به گرووپه تیرۆرسته‌كان له ده‌زگای گشتی هه‌بێت، ئه‌وه هۆكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، چونكه ئه‌وان به‌رپرسن له ئاسایشی وڵات، نه‌ك شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment