توركیا: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه دەچێت
نوچەنێت:
مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌رمینا و ئه‌مەریكا و میسڕ.
له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، "بڕیاره یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا له مۆسكۆ به‌رێوه بچێت، هه‌ردوولاش نوێنه‌ری خۆمان دیاری كردووه و ده‌مانه‌وێت رووبه‌ڕوو دانیشین و كۆتایی به‌و ناكۆكیانه‌ی نێوانمان بهێنین، دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه پێویسته هه‌ردوولا رێكاری تایبه‌ت بگرینه‌به‌ر بۆ ئاسانكاری گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوانمان، هیوادارین ئه‌رمینیا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاڕاسته ئه‌رێنییه، بۆ ئه‌وه‌ی دواتریش گفتوگۆی سێ لایه‌نه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و یه‌ریڤیان و باكۆ به‌رێوه بچێت."
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی توركیا و وڵاتانی ئه‌وروپاش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئێمه ده‌مانه‌وێت به گوێره‌ی پێوه‌ركانی (72) پێنه‌دانی ڤیزا به هاووڵاتیمانمان هه‌ڵگرن، كه‌چی ئه‌وان یاری به‌و پرسه ده‌كه‌ن، هه‌ر جاره‌ی به بیانوێك ئه‌و پرسه دواده‌خه‌ن، چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا و فرانس تیمرمانس جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا دانیشتووین، به‌ڵام له‌و ساڵانه‌ی دوایی یه‌كێتی ئه‌وروپا خۆی له‌و جۆره كۆبوونه‌وانه به دوور ده‌گرێت."
ده‌رباره‌ی بارودۆخی رووسیا ئۆغلۆ گوتی، "مۆسكۆ له سووریا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لیبیا و ئه‌فریقیا هه‌ژموونی زیاد كردووه، ئاڵۆزیه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ ناتۆ گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار، ئێمه ده‌خوازین ئه‌و دۆخه به‌و ئاڕاسته‌یه نه‌ڕوات و كۆتایی به‌و گرژیانه بهێنن"
ده‌رباره‌ی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو و میسڕ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، "ئێمه هه‌نگاوی گرنگمان ناوه بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو، له‌گه‌ڵ قاهیره گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئاستی یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وامه، تا ئێستا دووجار له قاهیره و ئه‌نقه‌ره كۆبووینه‌وه، له‌چه‌ند رێگه‌یه‌كی تریش گفتوگۆكان به‌رده‌وامن، ئه‌گه‌ریش هه‌یه له‌گه‌ڵ سامح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته راسته‌وخۆ گفتوگۆكان ده‌ست پێ بكه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا له‌سه‌ر رێككه‌وتنی دیاریكردنی سنووره ئاوییه‌كانی نێوانمان هیچ گفتوگۆیه‌كمان نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه واژۆ بكه‌ین میسڕ رووبه‌رێكی فراوانتری ده‌ریایی به‌رده‌كه‌وێت."
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی چاوشئۆغلۆ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "بۆ رێگریكردن له ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌فغانستانیش رۆڵی كارامان هه‌بوو، ئێستاش له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول به‌رێوه‌ره ببه‌ین."
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئۆغلۆ گوتی، "له‌گه‌ڵ واشنتن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دۆسیه ناكۆكین، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له رێگه‌ی بنیاتنانی میكانزمی گفتوگۆی ستراتیژی كه هه‌ردوو سه‌رۆك له‌سه‌ری هاوڕا بن به‌ره‌و پێش ببه‌ین، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش له‌پیناو چاره‌سه‌كردنی ناكۆكییه‌كان و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوانمانه له هه‌موو بواره‌كان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment