ئیسرائیل داوا له وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات رێگه نه‌ده‌ن ئێران سه‌روه‌رییه‌كانیان پێشێل بكات
نوچەنێت:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (29)ی كانوونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) بڵاویكرده‌وه، بێنی گانتس وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له بنكه‌ی (رامات داڤید)ی ئاسمانی له باكوری وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، "له‌سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌فته‌یه هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند باره‌گایه‌كی سه‌ربازیی ئێرانیان له خاكی سووریا بۆردوومان كردووه، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌مساڵمان بۆ رێگری بووه له هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كان، به‌تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیران چونكه مه‌ترسی زۆری بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست كردووه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین ئه‌م وڵاتانه رێگه نه‌ده‌ن تاران سه‌روه‌رییه‌كانیان پێشێل بكات."
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گانتس جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "ئیسرائیل هه‌رگیز رێگه نادات ئێران چه‌ك بگه‌یێنێته گرووپه‌كانی نزیك له‌خۆی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی پێ له هاووڵاتییانمان بكات."
ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئێرانیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "له سووریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و وڵاتانی تر هه‌وڵی درو‌ستكردنی شه‌ڕ ده‌دات، بۆیه داوا له سووریا ده‌كه‌ین له ناوخاكی خۆی رێگه له چالاكییه‌كانی ئێران بگرێت، ئه‌گه‌ر رێگه نه‌گرێت ئێمه له گورزه‌كانمان بۆ سه‌ر بنكه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بین."
له‌سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌فته‌یه بۆ یه‌كه‌مجار ئیسرائیل به ئاشكرا به‌رپرسیارێتی خۆی له چه‌ند هێرشێك بۆ سه‌ر باره‌گاکانى ئێران له سووریا ڕاگە‌یاند، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی مۆسكۆ و دیمه‌شق ئه‌و هێرشانه زیادی زۆری نه‌بوو، هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌ربازێكی سووریش بریندار بوونه.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment