توركيا و قەتەر لە بەردەم ئاڵنگەرييەكانى ئەفغانستان
نوچەنێت:
لە چەند رۆژى رابردوو دۆسيەى به‌ڕێوه بردنی فڕۆكەخانەكانى ئەفغانستان جارێكى هاتەوە سەر مێزى دانوستاندنەكانى نێوان توركيا و قەتەر، كە بە گوێرەى چاودێرانى سياسى ئەو دۆسيە هاوكێشەيەكى نوێ لە نێوان ئەو سێ وڵاتە دروست دەكات، بەڵام تا ئێستا ئەو هاوكێشەيە بەندە بە سەركەوتنى گفتوگۆكانى نێوان توركيا و قەتەر لەلايەك و ئەو دوو وڵاتەش لەگەڵ بزووتنەوەى تاڵيبان لەلايەكى ترەوە.
لە هەفتەى رابردوو مەولود چاوشئۆغلۆ وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "شاندێكى پسپۆڕ له كاروباری فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا له‌و نزیكانه سه‌ردانی ده‌وحه ده‌كات، پاشان ئه‌و شانده سه‌ردانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارزایی له كابولی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته."
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرای كرد، "ئه‌و فرۆكه‌خانانه‌ی به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ین ژماره‌یان پێنج فڕۆكه‌خانه‌یه، ئه‌گەر بارودۆخه‌كه گونجاو بێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین."
بەگوێرەى سەرچاوەكانی هه‌واڵ لە (24) ئەم مانگە قەتەر و توركيا گەيشتنە لێكتێگەيشتنى هاوبەش بۆ ئەوەى ئەو فڕۆكەخانانە بەهاوبەشى بەرێوە ببەن.
لەلايەكى تريشەوە بەرێوبەرايەتى فڕۆكەوانى مەدەنى ئەفغانستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "گفتوگۆكان تا ئێستا بەردەوامن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی دابينكردنى خزمەتگوزارى تەكنيكى بۆ ئەو پێنج فڕۆكەخان تا ئێستاش هيچ رێككەوتنێكمان واژۆ نه‌كردووه".
ئەركێكى هەستيار
فڕۆكه‌خانه‌ی كابوول یه‌كێكه له شوێنه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌فغانستان، چونكه هەندێك وڵات دابينكردنى ئاسايشى فڕۆكەخانەكان و ئاسایشی هێڵی ئاسمانى وەك مەرجى سەرەكیان داناوه بۆ پەيوەندى ديپلۆماسى لەگەڵ ئەفغانستان، بەڵام تا ئێستا بزووتنەوەى تاڵيبان رەزامەندى ته‌واوی ده‌رنه‌بڕیوه، كه لە قۆناغى داهاتوو قەتەر و توركيا ئەو فڕۆكەخانانە بەڕێوە ببەن.
لەدواى كشانەوەى ئەمريكا توركيا داواى كردووە فڕۆكەخانەى كابول بەرێوە ببات، لەدواى كۆنتڕۆلكردنى پايتەختى ئەفغانستان لەلايەن چەكدارانى بزووتنەوەى تاڵيبان، قەتەر رۆڵى سەرەكى هەبوو لە ئاسانكاری بۆ چوونە دەرەوەى هێزە بيانيیەكان له‌و وڵاته.
مەحمود عەلوش لێكۆڵەرى تورك بە ماڵپەڕى حوڕەى راگەياند، "تا ئێستا دانوستاندنى سێ لايەنە بەردەوامە نەيگەيشتينە رێككەوتنى كۆتايى، بەربەستى سەرەكيش چۆنييە دابينكردنى تيمى كارپێكردنى فڕۆكەخانەكانە، توركيا دەيەوێت لە رووى ئەمنى و سەربازييەوە خۆى پاسەوانى فەرمانبەرانى لەو فڕۆكەخانانە بكات، بەڵام تاڵيبان لەسه‌ر پرسە زۆر هەستيارە ئەو داوایه بەهەموو شێوەيەك رەت دەكاتەوە، ئامادەيى خۆيان بۆ پارێزگارى نيشان داوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى قەتەر پەيوەندى لەگەڵ تاڵيبان بەهێزە و لايەنێكى دانوستاندنەكانە گفتوگۆكان ئاسانتر بەرێوە دەچن."
عەلى هێل چاودێرى سياسى قەتەرى رايگەياند، "ئەگەر هەيە لە چەند رۆژى داهاتوو لەسەر بەرێوەبردنى فڕۆكەخانەكان رێككەون، چونكە تاڵبيان متمانەى زۆرى بەقەتەر هه‌یه، لە (2013) دەوحە سەرپەرشتى دۆسەى دانووستاندنەكانى تاڵيبان دەكات."
لەبەشێكى تر‌ى قسەكانى هێل، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەو هاوبەشيەى نێوان توركيا و قەتەر زۆر گرنگه، بەتايبەت تاڵيبان ئامادەيى نيشانداوە ئەو دوو وڵاتە رۆڵيان لە ئەفغانستان هەبێت."
ئيمارات لەسەر هێڵە
عەبدولجەبار بەهير سەرۆكى (ناوەندى ئەفغانى بۆ راگەياندن و لێكۆڵينەوە) رايگەياند، "فڕۆكەخانەى كابول يەكێكە لە دەروازە سەرەكييە ئاسمانييەكانى كابول كە توركيا و قەتەر دانوستاندنى لەسەر دەكەن، ئەوەش لە كاتێدايە چوار فڕۆكەخانەى تر لە ويلايەتى بەڵخ و مەزار شەريف و قەندەهار هەيە، لە هەمانكاتيش فڕۆكەخانەيەكى تر لە كابول دروست دەكرێت، بەر لە هاتنەوەى تاڵيبان گرێبەستى دروستكردنى ئەو فڕۆكەخانانە لەگەڵ كۆمپانياى غاكى ئيماراتى واژۆ كرابوو، كارەكانى ئەو فڕۆكەخانانە تا دواى ئاڵۆزييەكانى ئەو دواييە بەردەوام بوو، بەڵام دواى رووداوەكانى مانگى ئابى ئەمساڵ ئەوەش پەيوەستكرا به‌رێوه بردنیان لە لايەن قەتەر و توركياوە."
سەبارەت بەو كۆمپانيا ئيماراتييە، عەبدولجەبار رايگەياند، "ئەو رێككەوتنە پەيوەستكراوە بە پێداويستييەكانى فڕۆكەخانەى كابول، كە ئەگەر كۆمپانياكانى دەوحە و ئەنقەر هاتنە ناو ئەو گرێبەستە ئەوە كۆمپانيا ئيماراتييەكەش له كاره‌كانی بەردەوام دەبێت."
ئيبراهيم مەعريفى بەرپرسى كۆمپانياى غاك رايگەياند، "لە )11)ی مانگى ئابى ئەمساڵ ئيمارات لە رێگەى گەشتى ئاسمانى چەندين تۆن هاوكارى رەوانەى ئەفغانستان كرد، لە مانگى ئەيلووليش حكومەتى ئيمارات هاوكارى مرۆيى گەياندە ئەو وڵاتە."
لەبەشێكى تر‌ى قسەكانى مەعريفى رايگەياند، "كۆمپانياكەمان بارەگاى سەرەكى لە ئيمارات و فڕۆكەخانەى كابول و فڕۆكەخانەكانى ترە، تا ئێستا بەشێوەيەكى ئاسايى مامەڵەمان لەگەڵ كراوە، بەگشتى رۆژانە نزيكەى (11) گەشتمان هەبووە."
دەربارەى هاتنە پێشەوەى ئيمارات، عەلى هێل، دەڵێت، "هاتنە پێشەوەى ئيمارات بۆ كارپێكردنى لەبەر هۆكارێك بێت، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی پەيوەستە بە ئاساييبوونەوەى پەيوەندييەكانى ئه‌بوو زه‌بی لەگەڵ قەتەر و توركيا، هەرچەندە بە ئاشكرا ئەوە رانەگەيێندراوە، بەڵام هەماهەنگى لە نێوان قەتەر و ئيمارات له‌سه‌ر دۆسیه هەيە."
لە لايەكى ترەوە مەولوود چاوشئۆغلۆ رايگەياند، "ئەبوو زەبى داوای له ده‌وحه و ئه‌نقه‌ره كردووه بەسێ قۆڵى فڕۆكەخانەى كابول بەرێوە ببەن."
عه‌بدولجه‌بار به‌هیری راشیگه‌یاند، "باردۆخی ئه‌فغانستان روون نییه، ئایا ئیماره‌تێكی ئیسلامی ئاماده‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر واژۆ بكات و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی كارپێكردنی فڕۆكه‌خانه‌كان راده‌ست بكات، له هه‌مان كات ئیمارات و تاڵیبان له‌سه‌ر چی رێك ده‌كه‌ون، كاریگه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه چی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت؟."
تا ئێستا هیچ وڵاتێك دانی به حكومه‌تی ئێستای تاڵیبان ناوه، له (1996 تا 2001) ته‌نیا سعوودییه و ئیمارات و پاكستان دانیان به حكومه‌تی تاڵیبان نا.
له‌و ساڵانه‌ی ڕابردوو قه‌ته‌ر رۆڵی سه‌ره‌كی له دۆسیه‌ی ئه‌فغانستان هه‌بوو، ده‌وحه میوانداری له دانیشتنه‌كانی تاڵبیان و ئه‌مریكای كرد، ئه‌و كات تاڵیبان هێزێكی یاخی بوو، دواتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌شره‌ف غه‌نی ده‌ستی به دانوستاندن كرد، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به قه‌ته‌ر هه‌بوو.
له هه‌مان كات قه‌ته‌ر رۆڵی كارای هه‌بوو له ئاسانكاری بۆ زیاتر له (120) هه‌زار هاووڵاتی كه له دوای گه‌ڕانه‌ی تاڵیبان بۆ كابول ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشت، خۆشی پێشوازیشی له ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئه‌فغانی كرد تا له‌وێوه بچنه وڵاتانی تر.
ده‌روازه‌كه له‌وه فراوانتره
له مانگی ئابی ئه‌مساڵ دۆسیه‌ی ئه‌فغانستان هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چێت، له‌و قۆناغه‌ی ئێستا قه‌ته‌ر و توركیا ده‌ستیان به جووڵه كردووه، ئه‌وه‌ش بۆ دۆزیینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كه بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه پێویسته‌كان بوو بۆ ئه‌و وڵاته.
توركیا پێشه‌نه‌یه‌كی له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌منی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول هه‌یه، به‌ڵام بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مجاره پێویستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی زیاتره، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باشتر پارێزگاری له ئاسایشی ئه‌و فڕۆكه‌خانه بكات.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لوش ده‌ڵێت، "ئامانجی توركیا و قه‌ته‌ر بۆ كارپێكردنی ئه‌و پێنج فڕۆكه‌خانه له‌بری فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك هاندانی تاڵیبانه بۆ ئه‌وه‌ی داواكه‌یان قبوڵ بكات، چونكه ئه‌وه ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و وڵاته‌یه به رووی جیهان، توركیا ته‌نیا وڵاتێكی گه‌وره‌ی موسڵمان نییه، به‌ڵكو ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كییه له ناتۆ، مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دان به‌حكومه‌تی نوێی تاڵیبان بنێت، چونكه ئه‌گه‌رێكی لاوازه ئه‌نقه‌ره و ده‌وحه به‌بێ وڵاتانی تر دان به حكومه‌تی تاڵیبان بنێنن، به‌ڵام ئه‌و دوو وڵاته هانده‌ر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌فغانستان بكه‌نه ئه‌مری واقیع."
له لایه‌كی تره‌وه موهه‌ند حافز ئۆغلۆ رایگه‌یاند، "توركیا و قه‌ته‌ر به‌بێ یه‌كتر فڕۆكه‌خانه‌كان كار پێناكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو وڵاته ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، له رووی ئه‌منی و هه‌واڵگری و پێگه‌ی له هاوپه‌یمانی ناتۆ قه‌ته‌ر پێویستی به توركیایه، له هه‌مانكاتیش ئه‌و پلانه هاوبه‌شه وا ده‌كات به‌راورد به حكومه‌تێكی تر حكومه‌تی تاڵیبان زۆر به باشتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات."
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و لێكۆڵه‌ره توركه رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر پلانی كارپێكردنی فڕۆكه‌خانه‌كان بخرێته بواری جێبه‌جێكردن ده‌رگایه‌كی فراوانتر له ئه‌فغانستان ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته پاڵپشتییه‌كیش بۆ هێزه مه‌یدانییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌رێگه‌ی ئه‌زموونی هه‌واڵگری و راوێژكاری."
كێشه‌یه‌كی گه‌وره
تا ئێستا ئه‌مریكا یا هیچ وڵاتێكی تر هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی توركیا و قه‌ته‌ر ده‌رنه‌بڕیووه، تا ئێستا چه‌ند جارێك توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا كۆبۆته‌وه، به‌ڵام هیچ ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ئه‌و دۆسیه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ كابوڵ، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین ملیار دۆلاری ئه‌فغانستانیان بلۆك كرد، ئه‌وه‌ش بۆته مه‌ترسی دروستبوونی قه‌یرانی مرۆیی له‌و وڵاته، كه ژماره‌ی دانیشتوانیان (38) مليۆن كه‌سه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یاند، "دۆخی مرۆی ئه‌فغانستان مه‌ترسیدارترین كاره‌ساتی مرۆییه له جیهان."
له‌لایه‌كی تره‌وه پرۆگرامی خۆراكی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، "ئه‌گه‌ر هه‌یه له داهاتوو رووبه‌ڕووی برسێتی مه‌ترسیدار ببنه‌وه."
تاڵیبان ئێستا ناتوانێت ده‌ستی بگات به پاره بلۆككراوه‌كانی ده‌ره‌وه، عه‌لوش ئاماژه به‌وه ده‌كات، "توركیا و قه‌ته‌ر ده‌توانن هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا كارئاسانی بۆ حكومه‌تی نوێی ئه‌فغانستان بكه‌ن سوود له‌و پاره بلۆكراوانه ببینێت."
ده‌رباره‌ی رۆڵی پاكستان له‌و دۆسیه ئه‌و لێكۆڵه‌ره ده‌ڵێت، "پاكستان له پرسی كارپێكردنی فڕۆكه‌خانه‌كان هیچ رۆڵێكی ئاشكرای نییه، به‌ڵام توركیا پێشتر په‌نای بۆ ئیسلام ئاباد بردبوو تاڵیبان هاند بدات رێگه به توركیا بدات فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ به‌رێووه ببات، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، به‌ڵام رۆڵی پاكستان له پرسه زۆر گرنگه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment