وەزارەتى تەندروستى: سێ هاووڵاتى بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا تەندرووستی

نوچەنێت:

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامارى کۆرۆناى (24) کاتژمێرى ڕابردووى ڕاگەیاند، کە (3) کەس بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری تووشبوانى کۆرۆناى ڕاگەیاند، بە گوێرەى ڕاگەیێندراوەکە، (102) هاووڵاتى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوونە، هەروەها (201) هاووڵاتیش چاکبوونەتەوە.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى تەندروستی دا هاتووە،  لە ماوەى (24) کاتژمێرى ڕابردوو (3) هاووڵاتى بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

دەقى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان:

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین