حكومه‌تی توركیا و سووریا له‌ ئورد‌ن كۆبوونه‌وه‌ تورکیە

نوچەنێت:

بۆ جاری سێیه‌م به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌نقه‌ره‌ و دیمه‌شق له‌سه‌ر باردۆخی رۆژهه‌ڵاتی سووریا كۆده‌بنه‌وه‌، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی (توركیا) كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجار له‌ ئورد‌ن بووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (30) كانونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) بڵاویكرده‌وه‌، "به‌رپرسانی ئه‌منی توركیا و سووریا له‌ ئورد‌ن گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش دژ به‌ هێزه‌ كوردییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كردووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌  نوێنه‌ری حكومه‌تی سووریا له‌ كۆبوونه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی خۆی نیشان داوه‌ ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، به‌ مه‌رجێك رۆژهه‌ڵاتی فورات و ئیدلیی له‌گه‌ڵ بێت، له‌به‌رانبه‌ردا نوێنه‌ری حكومه‌تی توركیا داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌ی كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دروستبێت بتوانێت (35) كیلۆمه‌رت بێتە ناو خاكی سووریا، كه‌ به‌پێى رێككه‌وتنی ئێستا پێنج كیلۆمه‌تر ده‌توانێت بێته‌ ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌".

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسیان له‌ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ كردووه‌ به‌ هاوكاری قه‌ته‌ر و ئیمارات و سعوودیه‌.

له‌ هاوینی ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار به‌رپرسانی ئه‌منی توركیا و سووریا له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق كۆبوونه‌وه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین