ئه‌ردۆغان ناتوانێت رێگه له دابه‌زینی لیرە بگرێت
نوچەنێت:
له‌به‌شێكی تری ئه‌و راپۆرته ئه‌ردۆغان به كه‌سێكی به عیناد وه‌سف ده‌كات، كه له‌و كاته‌وه‌ی هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات گوێی بۆ كه‌س نه‌گرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاڵنگه‌ریه‌كانی وه‌ك گیزی پارك له (2013) و هه‌وڵی كوده‌تا له (2016) نه‌بووینه رێگر له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی، به‌ڵكو سه‌ركه‌شیه‌كه‌ی زیاد تر كردووه، له هه‌مانكاتیش راوێژكاره زاناكانی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، ته‌نیا كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی له ده‌وروبه‌ری ماون.
ئه‌ردۆغان هه‌موو شرۆڤه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی له بواری ئابووری ره‌تده‌كاته‌وه، پێی وایه به‌شێك له لۆبی زیادكردنی سو‌و هێزه بیانییه‌كان كۆنتڕۆڵیان كردووه، له لێدوانێكی ده‌ڵێت، "دوژمنانمان ده‌یانه‌وێت به پیلانه‌كانیان رووبه‌ڕوومان ببنه‌وه، ده‌یانه‌وێت گه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی خۆیان بگونجێنن، به‌ڵام ئێمه خۆمان راده‌ستی ئه‌و سیاسه‌ته ناكه‌ین."
له به‌شێكی تری ئه‌و راپۆرته هاتووه، "له (2014) ئه‌ردۆغان گه‌یشته لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، چووه كۆشكێكی نوێ، كه پێكهاتبوو له (1100) ژوور، زۆر قورسه له‌و كۆشكه كه تێچوونه‌كه‌ی (600) ملیۆن دۆلاره گوێی له بێهیوای ده‌نگده‌رانی بێت، سه‌رۆكێكی به‌هێزی وه‌ك ئه‌ردۆغان دتوانێت ئه‌و ده‌نگانه‌ی نایه‌وێت گوێی لێیان بێت بێ ده‌نگیان بكات، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت ده‌ستبه‌ردانی واقیع بێت، له مانگی ئه‌یلوولی رابردوو هه‌وڵده‌دات به‌ره‌نگاری یاسا ئابوورییه‌كان ببێته‌وه، به‌ڵام ناتوانێت به دابه‌زاندنی رێژه‌ی سو‌و گۆڕانكاری بكات، ئه‌وه‌ش رێكارێكه ئابووریی تازه‌كان بۆ به‌ره‌نگاری هه‌ڵاوسان ده‌یگرنه‌به‌ر، به‌ڵام توركیا به ئاڕاسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات.
هه‌رچه‌نده رێژه‌ی هه‌ڵاوسان گه‌یشته له (21%) به‌ڵام سه‌رۆكی توركیا فشاری له‌سه‌ر بانكی نێوده‌وڵه‌تی كرد رێژه‌ی سو‌و له (5%) دابه‌زێنێت، چونكه له‌گه‌ڵ بۆچوونی خۆی گونجاوه، به‌ڵام هاوكێشه‌ی دابه‌زینی سو‌و هۆكاری هه‌ڵاوسانه.
له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش هاووڵاتیانی توركیا كاڵاكانیان كرده دۆلار و یۆرۆ، ئه‌وه‌ش بووه هۆی قه‌یرانی دراو، دۆخه‌كه گه‌یشته ئاستێك له هه‌شت لیره به‌رانبه‌ر دۆلارێك، گه‌یشته (18) لیره به‌رانبه‌ر دۆلارێك.
له (20)ی ئه‌م مانگه ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رنج راكێشانی هاووڵاتیانی تووركیا پلانێكی نامۆی راگه‌یاند، كه شت به لیره بكڕن، هه‌ر زیانێكیان پێگه‌یشت حكومه‌ت بۆیان قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌وه لیره هه‌ندێك بووژایه سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاند، به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو جارێكی تر دابه‌زییووه.
راپۆرته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌شی سه‌ربگرێت، كێشه‌كانی توركیا كۆتاییان نایه‌ت، ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی له ئه‌نجامی دابه‌زاندنی به‌های لیره دروستبووه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌ریش به جێگیری بمێنێته‌وه ئه‌وه تێچووی كاڵای توركی به‌رز ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ش به دراوێكی هه‌رزانتر قه‌ره‌بوو ناكرێت، له ئه‌نجام دا ده‌بێته له ده‌ستدانی توانای پێشبڕێكی ئابووری له توركیا، بوودجه‌ی بازرگانی پاشه‌كشه ده‌كات، حكومه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه پشت به قه‌زری ده‌ره‌كی ده‌به‌ستێت.
ئه‌گه‌ریش ئه‌و پلانه شكست بهێنێت، ئه‌وه چاره‌نووسه‌كه‌ی زۆر خراپتره، چونكه ده‌بێت داشكانی زۆر بكه‌ن، ئه‌وه‌ش تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌یه پاشه‌كه‌وتیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌و بژارده‌یه بگرێت ده‌بێت دراوی زیاتر چاپ بكات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته داڕوخانی ته‌واوی به‌های لیره.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment