ئۆجەلان: سەت ساڵی دیکە شەڕ بکەین ئێمە بچوک دەبینەوە و ئیسرائیلیش گەورە دەبێت تورکیە
ڕۆژنامەنووسێکی تورکیا چەند پەیامێکی ئۆجەلان ئاشکرا دەکات کە لە کۆبوونەوەیەکدا بە شاندنی ئیمراڵی ڕاگەیاندووە، "من رێگربووم لە کوردانی سووریا بۆ ئەوەی نەکەونە شەڕێکی نەویستراو، چونکە کورد تاهەتایە لەو ناوچەیە سەرکوت دەکرا، هەوڵی ئیسرائیل دروستکردنی کوردێکی دژە تورکە."

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/4/23) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، ڕۆژنامەنووی دیاری تورکیا ڕوشن چاکر لە ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستۆتە سەر ناوەڕۆکی سەردانی شانی ئیمراڵی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کە لە سەرەتای مانگی شوبات ئەنجام درا ئۆجەلان ڕایگەیاندووە، "ئیسرائیل بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی دەیەوێت لەسەر ناشتنی کوردەکان بنیاتبنێت، ئەمە ڕوونە دوو ئەقڵی بەریتانین، لە چەقی لۆندرە دەسەڵاتی زایۆنی لە گەشەکردندایە، ئەگەر بێتوو سەت ساڵی دیکە شەڕ بکەین، هەر ئێمە بچوک دەبینەوە و ئیسرائیل گەورە دەبێت."

بەگوێرەی قسەکانی ئەو ڕۆژنامە نووسە ئۆجەلان لە و کۆبوونەوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئیسرائیل دەکرێت ئێران بڕوخێنێت، بەڵام ئامانجی سەرەکی تورکیایە، لە سەردەمی شەڕی خاچپەرستەکانەوە بەرنامەیەکی مێژووویان هەیە و دژی کوردن، دوای ئەوەی عەرەبیان دژی تورک جولان دەیانەوێت بەهەمان شێوە کوردێکی دژی تورک دروست بکەن."

سەبارەت بە کوردانی سووریا و گرژییەکانی رابردوو لەگەڵ حکومەتی سووریا ئەو ڕۆژنامەنووسە نووسیویەتی، ئۆجەلان لەکۆبوونەوەکە گووتی، "ئەو ڕووداوەی لەو دووگەرەکە کورد نیشینە ڕوویدا ئەگەر ڕێگری لێنەکرابایە دەکرا ببێتە سەرهەڵدانی شەڕی سەت ساڵەی نێوان کورد و تورک نەک لە قامشلۆ و کۆبانی بەڵکو لە تەواوی ناوچەکە، هەر چەندە کورد بەرگریکارێکی سەختە، بەڵام لەم شەڕە چارەنوسی دیارنەبوو کێ سەردەکەوێت، هەستم بەو مەترسیە کرد کە دووبارە لە سووریا هاوشیوەی فەلەستین غەززەیەکی دیکە دووبارە دەبێتەوە کورد تاهەتایە لە سووریا سەرکوت دەکرێت."

هەروەها ئۆجەلان ئەمەشی خستۆتەڕوو، "قەندیل نارازیبوو لەو هەنگاوەم، بەڵام هیچ پێویست بەو نارەزاییە ناکات من رێگربووم لە بەشداریکردنی شەرێک کە بۆ داهاتوو دەبووە هەڵەیەکی گەورە بۆ کوردەکان، چونکە بۆ یەکەمجارە نەماندەیوست بە ئیرادەی خۆمان بەشداری لە شەڕێک بکەین کە لەویستی خۆمان نییە، نامەیەکم بۆ مەزڵوم عەبدی سەرۆکی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات نارد تیایدا ئاماژەم بەمەترسیەکان بۆ سەر سەرکوتکردنی کورد کردبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین