ئیسرائیل: مووشەکەکانی تورکیا ڕەنگە هەموو هاوسەنگییەکانی هێز بگۆرێت تورکیە

نوچەنێت

وەڕگێرانی: دنیا ئەحمەد

میدیای ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا تیشک دەخاتە سەر خێرایی بەرەوپێشوەچوونی چەکى بەرگریی ناوخۆی تورکیا لە راپۆرتەکە هاتووە، "ڕەنگە مووشەکە دوورمەوداکانی هەزار کیلۆمەتری بەرهەمی ناوخۆی تورکیا کە لەم کۆتاییانە نمایشیکردووە، ببێتە هەڕەشەیەکی جددیی بۆ وڵاتانی ناوچەکە و هەموو هاوسەنگەکانی هێز بگۆرێت."

مووشەکە دوورهاوێژەكانی تورکیا ‌هەڕەشەن

لەکاتێکدا گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە، میدیای ئیسرائیل بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی پیشەسازی بەرگریی تورکیا، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە و سەرنجی خستۆتە سەر بەرنامە مووشەکییەکانی ئەنقەرە.

ئەو ڕۆژنامەیە لە سەرەتای هەواڵەکەیدا بەو مانشێتە دەستیپێکردووە کە دەڵێت، "هەڕەشەی مووشەکی هەزار کیلۆمەتری، توانای مووشەکە نوێکانی ئەردۆغان بۆ گەیشتن بە هەر خاڵێکی وڵاتانی ناوچەکەیە،  ئەوەش لەدوای ئەو پێشهاتە نوێیانەی ناوچەکە بەتایبەت ڕۆڵی مووشەک و درۆنەکان بەسەر جەنگەکە، دەردەکەوێت کە ئەنقەرە کەوتۆتە پێداچوونەوە و زیاترکردنی مووشەکەکانی هەریەک لە مووشەکی بالیستیک و کرۆز کە بەم دواییانەدا تورکیا پێشکەوتنێکی بەرچاوی لەو بوارەدا بەخۆیەوە بینیەوە و ڕەنگە لەداهاتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوسەنگی هێز بگورێت.

ڕۆژنامەی مەعاریف پێشیوایە، تورکیا لێرەبەدواوە دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە کەم بکاتەوە بەتایبەت لە ڕووی پیشەسازی بەرگریی، پشت بە پیشەسازیی بەرگریی ناوخۆی ببەستێت لە ڕووی تەکنەلۆژیی مووشەکی و سیستەمی درۆنی ناوخۆیی، هەروەها ئامانجی سەرەکیشی دامەزراندنی هێزێکی سەربەخۆی ئیکۆسیستەمی ئازادە و لەداهاتوو دژی نەیارەکانی بەکاری بهێنێت.

نمایشی مووشەکی تایفون، کارا ئاتماکا، هاسار، سیپەر

لە کاتێکدا جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران بەردەوامە، لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەم ساڵ بە ئامادەبوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا مەڕاسیمی کردنەوەی دامەزراوەکانی ڕۆکتسان بەڕێوەچوو، ئەنقەرە چەند مووشەکی بالیستیکی "تایفون" و مووشەکی کروزی "کارا ئاتماکا" و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی "هیسار و سیپەر"ـی نمایشکرد. ڕۆژنامە ئیسرائیلیەکە تیشکی خستۆتە سەر ئەو ڕێوەرەسمەی تورکیا و دەڵێت، نمایشی مووشەکی هەزار کیلۆمەتری و مەهەچەشنی سیستەمی بەرگری خۆئامادەکردنی تورکیایە بۆ بە تواناکردنی سوپا و هێرشی بەرگریی بۆ سەر وڵاتەکەی.

تورکیا بەشێوەیەکی زۆر خێرا مووشەکی کروز پەرەپێدەدات

لە ڕاپۆرتە شیکارییەكەی ڕۆژنامە ئیسرائیلیەدا ئاماژەبەوە کراوە، تورکیا لەپاڵ بەرنامە مووشەکییە بالیستییەکانی، بەخێرایی پەرە بە مووشەکی کروز دەدات. بەتایبەت ئەو ڕۆژنامەیە سەرنجی خستۆتە سەر مووشەکی کروزی "گەێزگین" و دەڵێت، لە بەرنامەکەدا توانراوە مووشەکی کروزی هەزار کیلۆمەتری بەرهەمبهێنن بۆ هەر ئەگەرێکی هێرشێک بتوانن بە سیستەمێکی دوورمەودا بتوانن ئامانجە وشکانییەکانیان بپێکن، بەتایبەت لەو سیستەمە بەرگرییە نوێیەدا توانای بەئامانجگرتنی ئەو شوێنانەی هەیە کە لە دووری هەزار کیلۆمەترەوە دوورن  بۆ ئەوەی بگات بەشوێنی مەبەست.

ئامانجی تورکیا لە بەرهەمهێنانی مووشەکی کروزی هەزار کیلۆمەتری

لە پەرەپێدان و پێشخستنی تواناکانی پرۆسەی مووشەکی لە ڕابردوو تاوەکو دوایین نمایشی خێزانی مووشەکەکانی تایفون، زیادبوونی هەڕەشەکان لە ناوچەکە و بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی خۆی تورکیا پەرەی زیاتر بە دروستکردنی مووشەکی دوور مەودا دەدات، وەک دەبینین مووشەکی بالیستیکی تایفون لە توانایدایە  دووری (500) کیلۆمەتر ببڕێت، تورکیا هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بە گەیشتن بە بەرهەمهێنانی مووشەکی دوورمەودای (800) کیلۆمەتر و زیاتریش، بەتایبەت نمایشی دوایین جۆرەکانی مووشەکی کروز ئەنقەرە نزیک بۆتەوە لە بەدەستهێنانی ئامانجەکەی بۆ گەیشتن بە مووشەکی دوورمەودای هەزار کیلۆمەتری. 

لەگەڵ دەرکەوتنی ڕۆڵی مووشەک و درۆن لە جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، کە تورکیا خاوەنی چەندین جۆر درۆنی پێشکەوتووی ئەو سەردەمەیە، وڵاتانی ئەوروپا و کەنداو بەلێشاو دەستیان کردووە بە گرێبەستی کڕینی درۆنی تورکی، یەکێک لەمانەش ئیتاڵیا، ڕۆما کە خاوەنی کەشتی فڕۆکەهەڵگریی کاڤۆرە دەیانەوێت چەند دانەیەک لە درۆنی جۆری (بایراکتار تی بی 3)ـی تورکیا بکڕدن و لەو کەشتییە جێگری بکەن، بەگوێرەی شارەزایانی سەربازیی ئەو هەنگاوەی ئیتاڵیا بۆ کڕینی درۆن لە تورکیا دەرگایەکی نوێ بەڕووی پیشەسازی بەرگریی ئەنقەرە دەکاتەوە. 

هەروەها تورکیا خەریکە بەبێدەنگی  لە بازارەکانی ئەوروپا ببێتە سەنتەرێکی ئەندازیاری ئاسایشی بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمە بەرگرییە ناوخۆییەکانی. هەریەک لە وڵاتانی پۆلۆنیا و ڕۆما و کرواتیا درۆنی (بایراکتار تی بی 2) بەکاردەهێنن، ئیتاڵیاش بە کڕینی چەند دانەیەک لە درۆنی (بایراکتار تی بی 3) دەبێتە یەکەم وڵاتی ئەوروپی لە بەکارهێنانی ئەو درۆنە نوێیەی تورکیا.

بەگوێرەی شارەزایان چەند خالێکی گرنگ هەیە وایکردووە وڵاتان ڕوو لە بەرهەمە سەربازییەکانی تورکیا بکەن لەوانەش:

یەکەم: تورکیا وەک هاوپەیمانێکی ناتۆ بە دووەم وڵات دادەنرێت دوای ئەمریکا لە خاوەنی گەورەترین سوپا، هەروەها ئەزمونێکی باشی هەیە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە وڵاتانی ناوچەکە.

دووەم: فراوانبوونی ئەزمونی سەربازیی و بەرهەمە ناوخۆییەکانی پیشەسازی بەرگریی و کاریگەری دەرکەوتنی بەهەمەکانیان لە چەند جەنگێکی رابردوو وایکردووە زیاتر وڵاتان ڕوو لە درۆن و بەرهەمی سەربازیی ئەنقەرە بکەن، لەلایەکی تر لەچاو وڵاتە زلهێزەکانی ئەوروپا نرخی بەرهەمە سەربازییەکانیان کەمترە.

سێیەمیان: هەژموونی فراوانبوونی تورکیا لە وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت لە باکووری ئەفریقا،  لیبیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست وایکردووە گرنگییەکی تایبەتی هەبێت بەتایبەت بۆ ئەولەویەتەکانی ئەمنی ئیتاڵیا بۆیەش تادێت پەیوەندییەکانیان لەم کۆتاییانەدا فراوانتر دەبێت لە ڕووی رێککەوتنی سەربازییەوە.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین