تورکیا و ئەمەریکا کێشەی سیستەمی بەرگریی ئێس 400 ڕووسیا چارەسەر دەکەن تورکیە

نوچەنێت

باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، گەرانەوەی تورکیا بۆ بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی (ئێف35 ) دەبێتە هۆی بەهێزبوونی زیاتری ناتۆ، هەروەها تورکیا و ئەمەریکا بەرێگەی دیپلۆماسییەوە کێشەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی (ئێس 400)ـی ڕووسیا بە زووترین کات چارەسەر دەکەن."

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/4/23) ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاوی کردەوە، تۆم باراک باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا لە چاوپێکەوتێکدا ئاشکرای دەکات، تورکیا بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی (ئێس 400)ـی ڕووسیا لە بەرنامەی فڕۆکە جەنگییەکانی (ئێف  35)ـی ئەمەریکا دورخرایەوە، ئەنقەرە دەیەوێت بگەرێتەوە نێو ئەو بەرنامەیە، تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگە و لەمساڵدا میوانداری لوتکەی ناتۆ دەکات و لە چەندین ئەرکە و بەرپەرچدانەوە و هەڕەشە وەک هاوبەشێکی ناتۆ بەشداربووە، پێموایە ئەو سزایانەی بەهۆی ڕووسیاوە بەسەر تورکیا سەپێندراوە بێ مانەیە و سوود بە بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا دەگەیێنێت."

سەبارەت بە چارەسەری کێشەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا باراک ئاماژەی بەوە کرد، کێشەی (ئێس 400)، خالێکی گرنگی و هابەشی پەیوەندەییەکانی نێوان سەرۆک ترەمپ و سەرۆک ئەردۆغانە هەردوولا دەیانەوێت کێشەکە چارەسەر بکەن، لەرێگەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەماوەی چەند مانگێدا دەتوانرێت چارەسەر بکرێت، پێویستە بەزووترین کات ئەم کارە ئەنجام بدرێت."

باڵیۆزی ئەمەریکا باسی لەوەش کرد، "دەکرێت بەگوێرەی یاسای ژمارە (1245)ـی رێگەپێدانی بەرگریی نیشتیمانی (2020)، کۆتایی بە کێشەکانی سیستەمی بەرگریی ڕووسیا لە تورکیا بهێرێت. دەشڵێت، هەرگیز گەرانەوەی تورکیا بۆ بەرنامەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی (ئێف  35) نابێتە سازشکردنی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ ئەنقەرە، بە پێچەوانەوە دەبێتە بوژانەوەی پیشەسازی بەرگریی ئەمەریکا و نەهێشتنی ئەژموونی ڕووسیا بەسەر تورکیا، هەروەها پشتیوانییەکی بەهێزیش دەبێت بۆ کارە هاوبەشەکانی ناتۆ."

جێگەی باسە، تورکیا دوای ئەوەی سیستەمی بەرگریی لە ساڵی (2019) لە ڕووسیا کڕی،  كۆشكی سپی، ئەنقەرەی لە بەرنامەکانی  فڕۆكەی (ئێف35) دورخستەوە بەبیانووی ئەوەی ناكرێت ئەو فڕۆکانەیان لەگەڵ سیستەمێكی ڕوسیدا بەكاربهێنرێت، چونكە ئەو سیستەمە ڕووسیە زانیاری لەو فڕۆكەكە وەردەگرێت و توانا پێشكەوتووەكانی ئاشكرا دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین