هەڵوگۆڕکردنى کاڵاى بازرگانى لە نێوان تورکیا و ئەرمینیا دەست پێدەکاتەوە تورکیە

نوچەنێت:

ساڵی رابردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ پاڵپشتی ئازه‌ربایجانی كرد، حكومه‌تی ئه‌رمینیا قه‌ده‌غه‌كردنی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی كاڵای توركی له‌ هه‌ڵگرت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (30)ی كانوونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی ئابووری ئه‌رمینیا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داواكاری كۆپمانیاكانی وڵاته‌كه‌مان قه‌ده‌غه‌كردنمان له‌سه‌ر كاڵای توركی هه‌ڵگرت. 

سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی دیاریكراویش بڕیاره‌كه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام  له‌سه‌ره‌تای داهاتی ساڵی داهاتوو كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان كاڵا جۆراوجۆره‌كان له‌ توركیا هاورده‌ ده‌كه‌ن.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئه‌رمه‌نی و وه‌زاره‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمه‌كان رایانگه‌یاندووە، ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئیتاڵی رێگه‌ به‌و كۆمپانیایانە دەدات سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو گه‌شته‌كانیان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌.

ئارام ئه‌نانیان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئه‌رمینیا ڕاگه‌یاند، "دوای به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ئه‌رمینیا، چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه‌."

له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو حكومه‌تی توركیا له‌ شه‌ڕی كه‌ره‌باغ پاڵپشتی ئازه‌ربیجانی كرد، ئه‌رمینیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بچڕاند.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین