کەسانی بەتەمەن چۆن بپارێزین لە شکانی ئێسک؟
نوچەنێت:
د. سەروەر سالار چوچانی*
بەپێی ئامارە باوەڕپێکراوە جیهانییەکان، لە سەرووی پەنجا ساڵییەوە یەک لەسەر سێی ژنان و یەک لەسەر پێنجی پیاوان تووشی شکانی ئێسک دەبن بەهۆی فشەڵبوونی ئێسکەوە.!
زۆرترین شکانی ئێسک لە کەسانی سەروو تەمەنی پەنجا ساڵییەوە لە سێ شوێنی جەستەدایە: حەوز (ملی ئێسکی ڕان)، بڕبڕەی پشت، مەچەک.
لە هەموویان پەکخەرتر شکانی حەوزە، کە ئازار و پەککەوتەییەکی زۆر دروستدەکات و بەهۆی فشاڵیی ئێسکی کەسەکەوە جارەسەری ئاسان نییە!
بەشێکی بەرچاوی خەڵکی نازانن ئێسکیان فشەڵە تاوەکو ئێسکیان دەشکێت، بەشێکی دیکە تەنانەت دوای شکانەکەش حالەتی فشەڵییەکەیان بەهەند وەرناگرن و تەنیا بیر لە چارەسەری بەشە شکاوەکە دەکاتەوە، نەوەک بیر لە بەشە نەشکاوەکانیش بکرێتەوە و هەنگاوی پێویست بگیرێتە بەر بۆ پاراستنیان لە شکان.
بۆیە گرنگە کەسانی سەروو تەمەنی پەنجا ساڵ سەردانی پزیشکی ئێسک و جومگە بکەن و دڵنیایی وەربگرن لەبارەی هێزی ئێسکەکانیان، بە تایبەت خانمان، بەر لەوەی تووشی شکان ببن.!
هەندێک هەنگاوی سادەو کرداری دەکرێت کەسانی سەروو پەنجا ساڵ بپارێزێت لە شکانی ئێسک:
ـ بڕی پێویستی کالسیۆم و ڤیتامین دی وەربگیرێت. سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی کالسیۆم بریتین لە: شیرەمەنییەکان، پاقلەمەنییەکان، چەرەسەکان و پاشان ماسی و بەشێک لە سەوزە و میوەکان و گۆشت.
ڤیتامین دی بە بەرکەوتنی هەتاو بە پیست دروستدەبێت و بە بڕیکی سنوورداریش هەیە لە قارچک و هێلکەو ماسی و بەشیکی دیکە لە خواردەمەنییەکان.
ـ وەرزشی ڕۆژانە، وەکوو پیادەڕەوی و ڕاکردن و شاخەوانی و وەرزشەکانی دیکە، دەبنە هۆی پتەو مانەوەی ئیسکەکان.
3- لە ناو ماڵ و سەر قادرمەکان شتی ئەوتۆ نەبێت کە پێی لێ هەڵبکەوێت، وەکوو وایەرو کەرەستەی ئەوتۆ ببنە هۆی کەوتنی ئەندامانی خێزان.
ـ ڕووناکی پێویست هەبێت شەوان کاتێک کەسی بەتەمەن هەڵدەستێتەوە بۆ نوێژکردن یان توالێت کردن
ـ کومبارو فەرش با چەسپ بن بە کاشیی ماڵەکەوە، نەک بخزێن و ببنە هۆی کەوتن.
ـ بەکارنەهێنانی کورسی و پەیژەی لاواز و لەرزۆک.
ـ پارچە کومباری بەردەم توالیت و حەمام چەسپ بکرێت و خلیسک نەبێت.
ـ کاشیی توالێت و گەرماو زۆر خلیسک نەبێت.
ـ وازهێنان لە جگەرەکێشان.
ـ زیادەڕەوی نەکردن لە خواردنەوە کحولییەکان.
ـ ساڵانە سەردانی پزیشکی چاو بکرێت و کزیی چاو چارەسەر بکرێت، نەوەک خراپیی بینایی وابکات کەسەکە زوو زوو قاچی لە کەرەستەی ناو ماڵ هەڵبکەوێت و بکەوێت و ئێسکی بشکێت.
ـ ئەو دەرمانانە بە ڕێک و پێکی بخورێت کە پزیشکی ئێسک و جومگە بۆ کەسەکەی دادەنێت بە مەبەستی بەهێزبووونەوەی ئێسک.
- پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment