تورکیا لە ڕۆڵە سەرەکیەکەى خۆى لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت
نوچەنێت:
په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییەکانمان له‌گه‌ڵ ئەمەریکا په‌یامێكمان بۆ واشتن ناردووه، تاوه‌كو میكانزمێك دابنێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه ناكۆكه‌كانی نێوانمان و ئه‌و پرسانه‌ی ئه‌ردۆغان و بایدن له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
له چه‌ند رۆژی رابردوو كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی موسڵمانانی ئه‌مریكی و فه‌رمانگه‌ی ئیسلامی له ئه‌مریكای باكوور بۆ ساڵی (2021) له شیكاگۆی ویلایه‌تی ئیلینوی ئه‌مریكا به‌سترا، ئه‌و كۆنگره‌یە گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ره‌وه‌ندی مسوڵمانانی ئه‌مریكایه له شیكاگۆ به‌رێوه ده‌چێت، خه‌ڵكێكی زۆر به‌شداری ده‌كات، ئامانجی به‌شداری توركیا له‌و كۆبوونه‌وهیە به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی توركییه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گرنگی به به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ واشنتن ده‌ده‌ین، چه‌ندین نوێنه‌ر و كه‌سایه‌تی ره‌وه‌ندیی مسوڵمانان له ئه‌مریكا پۆستی سیاسی و ئابووری و راگه‌یاندن و سیاسه‌تی ناوه‌خۆ به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئێمه مێژووێكی درێژمان پێكه‌وه هه‌یه، هه‌ردوولامان هاوپه‌یمانین له ناتۆ، به‌ڵام به‌هۆی پشتگوێخستنی به‌رژوه‌ندی نیشتیمانی توركیا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه په‌یوه‌ندییه‌كانمان لاواز بوو، ناكۆكی سه‌ره‌كی ئێمه له‌سه‌ر سێ پرسی سه‌ره‌كی بوو:
یه‌كه‌م: ئیداره‌ی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می باراك ئۆباما هاوكاری (په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌ی) كرد، كه نابێت له پێناو دژایه‌تی داعش هاوكاری ئه‌و جۆره رێكخراوه بكرێت، هاوكاری كردنی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و هێزانه له سووریا به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و داهاتووی ئه‌و وڵاته دروستكردووه.
دووه‌م: دۆسیه‌ی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی (ئێس 400) رووسی و سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر توركیا به‌گوێره‌ی یاسای سزادانی كاسته، كه له چوارچێوه‌ی نه‌هێشتنی نه‌یاره‌كانی ئه‌مریكایه، به‌وه‌ش به نادادپه‌روه‌رانه توركیای له پڕۆگرامی فڕۆكه‌ی (ئێف 35) دوورخسته‌وه.
سێیه‌م: دۆسیه‌ی په‌یوه‌ست به فه‌تحوڵا گوله‌ن، ئه‌وه‌ش خاڵێكی سه‌ره‌كی ناكۆكی نێوان ئێمه و ئه‌مریكایه، له‌سه‌رده‌می دۆناڵد ترامپ و ئیداره‌ی له هه‌موو ئاسته‌كان هۆشداریمان دایه، كه پێویسته چاو به به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانمان بخشێنینه‌وه، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی (20) جۆبایدن و ئه‌ردۆغان گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرسه ناكۆكه‌كان له قه‌وقاز و عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئۆكرانیا و پرسه‌كانی تر كرد، له‌و كۆبوونه‌وەیەدا هه‌ردوولا رێككه‌وتن میكانزمێك بۆ كێشه‌كانی نێوانمان دابنێن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یامی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ناردووە بۆ دانانى میکانیزمێک و گفتوگۆکردن لە له‌سه‌ر چەند پرسێک.
ئێمه هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییەکانمان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و رێزی دوولایه‌نه بێت، به‌شێوه‌یه‌كی روون و دادپه‌روه‌رانه كار له‌سه‌ر ئه‌جێنداكانمان بكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی سازش له‌سەر به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا بكه‌ین.
تا ئێستا شاندی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه میكانزمێكیان داناوه، هيوادارم لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له نێوانمان بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر مه‌رجه دیاریكراوه‌كانی تێدابێت و هه‌نگاوه پێویستییه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆسیه هه‌ڵواسراوه‌كان و نه‌هێشتنی ئەو مه‌ترسییانەى رووبه‌ڕووى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌بێته‌وه بۆ بگیرێته‌به‌ر، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه به ئه‌جێندايه‌كی ئه‌رێنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و پێش بچێت، به‌ڵام ناكرێت چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و پرسه به‌شێوه‌یه‌كی په‌راوێزخراو ببردرێته پێش، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌جێندای ئه‌رێنی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه له هه‌موو بواره‌كان.
ئاڵۆزییه‌كانی رووسیا و ئۆكرانیا
ئاڵۆزییه‌كانی رووسیا و ئۆكرانیا مایه‌ی نیگه‌رانییه، سه‌رۆكی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ڤلادیمێر پۆتین و فۆلۆدیمیر زیلینسیكی و جۆبایدن و سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا و ناوچه‌كه له‌سه‌ر هێڵه، داواشمان له هه‌ردوو وڵات كردووه به‌زووترین كات هه‌نگاوی پێویست بهاوێن تاوه‌كو رێگری له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی سه‌ربازی له ناوچه‌ی دۆنباسی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا بكه‌ن، چونكه كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدایه، ئه‌ردۆغان به زیلینكی و پۆتینی راگه‌یانده‌وه، ئێمه هه‌ر رۆڵیكمان بكه‌وێته سه‌ر شان ئاماده‌ین جێبه‌جێی بكه‌ین.
ململانێی سه‌ربازی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا له‌و ناوچه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س دا نییه، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مانكاتیش پارێزگاری له یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین، بۆیه‌ش داوامان لێكردوون هه‌ردوولا له‌و ململانێیه دوور بكه‌ونه‌وه، له رێگه‌ی دانوستاندن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و پرسه بكه‌ین ده‌بینین زۆر له‌وه فراوانتره، چونكه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی چه‌ند وڵاتان و هاوپه‌یمانییه گه‌وره‌كانی جیهان هه‌یه.
ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و ئه‌رمینیا
له (1992) توركیا په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا پچڕاوه و ده‌رگای سنووره‌كانی داخستووه، كێشه‌ی سه‌ره‌كیش له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا داگیركردنی هه‌رێمی كه‌ره‌باغ بوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی ئازه‌ربایجان له دوای (44) رۆژ، ئه‌و كێشه‌ی چاره‌سه‌ركرد و ناوچه داگیركراوه‌كانی گێرایه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی باكۆ، ئیتر هۆكاری پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌ریڤان نه‌ما.
به بۆچوونی من ئه‌و پڕۆسه‌یه زۆر به‌خێرایی و به‌شێوه‌یه‌كی بنیاتنه‌رانه به‌ره‌وپێش ده‌چێت، چونكه له هه‌ردوولاوه خواستی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌یه، خواستی ئێمه روون و راشكاوانه‌یه، چونكه ئه‌رمینیا دراوسێی ئێمه‌یه ده‌مانه‌وێت ده‌رگای سنووره‌كانمان كراوه بێت و په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیمان هه‌بێت، بۆیه ده‌بێت مه‌رجی دیاریكراو و دانوستاندن له‌سه‌ر پرسی دیاریكراو هه‌بێت، ئامانجی دیاریكردنی نوێنه‌ری تایبه‌تیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بوو، تاوه‌كو ئه‌و كارانه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان جێبه‌جێی بكه‌ن.
ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له به‌رژوه‌ندی ئه‌و ناوچه‌یه، له هه‌مانكات ئه‌رمینا و توركیاش ده‌توانن زۆر به ئاسانتر په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی ئه‌رمینیا به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه بكه‌ن.
له‌و قۆناغه‌ی ئێستا دانانی رووداوی كوشتاری (1915)ی ئه‌رمه‌نه‌كان له سه‌رووی خشته‌ی گفتوگۆكان وه‌ك مه‌رجی پێشوه‌خته كه‌س سوودی لێ نابینێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و خاڵه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له قه‌وقاز ده‌كاته‌وه و قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێده‌كات، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان ئه‌و حه‌قیقه‌ته بزانن، بۆیه پێویسته له‌سه‌ریان هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌یه‌كی وا بنوێنن كه سوودی بۆ ئه‌رمینیا و ناوچه‌كه هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌یان كرد به دڵنیاییه‌وه هه‌موولایه‌ك سوودمه‌ند ده‌بێت، قۆناغێكی نوێی ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌ست پێده‌كات.
باردودۆخی لیبیا
له‌سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی سیاسی لیبیا پاڵپشتیی ئه‌و وڵاته‌مان كردووه، به‌رده‌وامیش ده‌بین له پاڵپشتییه‌كانمان، هه‌ڵبژاردن یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه بوو، پێشنیازی پێویستمان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خسته به‌رده‌میان، چونكه ئه‌و دۆخه‌ی لیبییه‌كان بڕیاری دواخستنیان له نێوان خۆیان لێی داوه گونجاو نییه.
ئێمه دوو رێككه‌وتنی گرنگمان له‌گه‌ڵ ته‌رابلوس واژۆ كردووه، یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به ناوچه ئاوییه‌كان و ئه‌وه‌ی تر په‌یوه‌سته به هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی، هه‌ردوو رێككه‌وتن تا ئێستا به‌ركارن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆی ئه‌و وڵاته و هه‌ندێك وڵاتی تر ره‌خنه‌یان لێی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌ڵوێستی لیبییه‌كان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌و رێككه‌وتنانه زۆر روونه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی توركیایه.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پاڵپشتیكردنی گه‌ل و حوكمه‌تی شه‌رعی لیبیا، چ له پاڵپشتی ئه‌منی بێت یاخود سیاسی، یا دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و به‌هێزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی.
هیواخوازم له نزیكترین كات ده‌رگای پڕۆسه‌ی نوێی سیاسی له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی زه‌مه‌نی نه‌خشه‌رێگایه‌كی روون پڕۆسه‌ی سیاسی بكه‌وێته سه‌ر رێچكه‌ی خۆی، به‌ده‌ر له دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چۆنیه‌تی پلانه‌كه له لایه‌ن خۆیانه‌وه، ئێمه له‌و قۆناغه به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكارییان.
له‌كۆتایی هیواخوازم ساڵی داهاتوو ساڵێكی پڕ ئاشتی و برایه‌تی و سه‌قامگیری و ئاسایش بێت بۆ هه‌موولایه‌ك، خه‌ڵك وه‌كو یه‌ك سوود له سامانی جیهان وه‌ربگرێت.
توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام ده‌بێت له رۆڵی سه‌ره‌كی خۆی له پرسه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و جیهان، وه‌ك سه‌رۆكی توركیا گوتی، "جیهان له پێنج گه‌وره‌تره"، له كتێبه تازه‌كه‌شی ده‌ڵێت، "ده‌تواندرێت جیهانێكی دادپه‌روه‌رانتر بهێندرێته كایه‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه جیهان بگاته دادپه‌روه‌ری سیاسی و ئابووری پێكه‌وه حكومی بكه‌ن."
له‌و چوارچێوه‌ش هه‌موو ده‌وڵه‌تێك گه‌وره بێت یا بچووك به قه‌باره‌ی خۆی رۆڵی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی، كه له قه‌یرانی ژینگه‌وه ده‌ست پێده‌كات، تا ده‌گات به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سه‌رچاوه ئابوورییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاشتی.
*وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment