ئەحمەد داود ئۆغلۆ: ئامانجى ئیسرائیل درووستکردنى سیستەمێکى نوێیە شیکاری

نوچەنێت

نووسینى: ئەحمەد داود ئۆغلۆ

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

لە کاتێدا دانوستاندنەکان بەردەوام بوون هێرشى هاوبەشى ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ ئێران دەستى پێکرد، دەرکەوێت کە ئەو پرسە توانا ئەتۆمییەکانى ئێران نییە، ئەجێنداى راستەقینەى ئەو جەنگەش سەپاندنى گۆڕانى دەسەڵاتى ئێران نییە، بەڵکوو لاوازکردنى توانا بەرگرییەکانى ئێرانە بە تەواوى، کە دەبێتە رێگەخۆشکردن بۆ ئیسرائیل تاوەکوو ئامانجە ستراتیژییەکانى کە نەیشاردۆتەوە بەدەستى بهێنێت، ئەویش دەستبەسەرداگرتنى خاکى بەڵێنپێدراوە، لە نیلەوە بۆ فوڕات و درووستکردنى دەسەڵاتێکى هەرێمییە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

ئەوانەى ئەمرۆ لە رووبەڕووبوونەوەى ئەو هێرشانە بێدەنگن، بە لۆژیکى "لە مار بگەڕێ ئەگەر ئازارمان نەدات با هەزار ساڵ دەژى" پێویستە درک بەوە بکەن رۆژێک ئەوە دەگاتە هەمووان، لێدوانەکانى ئەمدوایەى ئیسرائیل بە ئاشکرا ئامانج لێى تورکیایە نیشانە سەرەتاییەکانى ئەو ئامانجەیە.

ئەو فاکتەرە سەرەکیەى لەو بارەوە هانى ترەمپ  و ناتەنیاهو دەدات، هەڵوەشاندنەوەى وڵاتانى ناوچەکە و جیهانى ئیسلامییە و قبووڵکردنیەتى بۆ ئەوەى یەک لەدواى یەک بن بە بەشێک لە پلانى ترەمپ ــ ناتەنیاهۆ، هەڵوێستى هەماهەنگى هەندێک وڵاتى ئەو ناوچەیە کارێکى سەرشۆڕانەیە. 

کاتى ئەو هێرشە لە مانگى رەمەزاندایە، وەک دۆخى زۆربەى هێرشەکانى پێشوو کە لە مانگى رەمەزان جێبەجێ کراوە، تەحدایەکى رەمزییە بۆ جیهانى ئیسلامى کە ژمارەى دانیشتوانەکەى دەگاتە دوو ملیار کەس.

ئەو هەنگاوانەى پێویستە دەستبەجێ بگرێتەبەر روونە:

1ــ پێویستە لەسەر تورکیا دەستبەجێ رایگەیێنێت، هەرگیز رێگەنادات خاکەکەى بۆ هێرشەکانى دژ بە ئێران بەکار بێت.

2ـــ پێویستە بنکەى کورجیک دابخات، پێویستە لەسەر هێزە چەکدارەکانى تورکیا میکانزمى چاودێرى پێویست بۆ گرەنتى بەکارنەهێنانى بنکەى ئینجەرلیک لە هەر هێرشێک درووست دیارى بکات، لە حاڵەتى بەکارهێنانى بەبێ مۆڵەت، پێویستە بەرێوەبردنى بنکەى ئینجەرلیک بە تەواوى بۆ هێزە چەکدارەکانى تورکیا بگوازرێتەوە.

3ــ لەبەر ئەوەى ئەو ئەو هێرشانە لەدواى ئەو ئەو جەنگە زیاد بوو، هەڕەشە لە ئاسایشى تورکیاش دەکات، پێویستە دەست بەجێ کۆبوونەوەى راوێژکارى بەگوێرەى ماددە 4 لە پەیماننامەى ناتۆ بکرێت، دواى زانیارى لە بەرپرسانى ئەمەریکا سەبارەت بە هۆکارەکان و پلانى ئەو جەنگە بکرێت.

4ــ لەو چوارچێوەیە پێویستە دیپلۆماسی خێرا لە رێگەى تەلەفۆنەوە لەگەڵ سەرکردەى ئەندامە هەمیشییەکانى ئەنجوومەنى ئاسایشى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەست پێ بکات یەکەم پەیوەندى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بێت.

5 ـ لە میانەى ئەو گفتوگۆیانە پێویستە پلانى نوێ پێشکەش بکرێت، پشت بە زیندووکردنەوەى دانوستاندنى P5+1 ببەستێ، لە پێناو نەهێشتنى ئەو دۆسیە لە هێڵى ئاڵۆزییەکانى نێوان ئێران و ئەمەریکا و گەڕانەوە بۆ دانوستاندنەکان.

6ــ پێشتر پێشنیارمان کردبوو، پێویستە لەسەر سەرۆک پەیوەندى بە سعوودیە و میسر بکات بۆ دەستپێکردنى میکانزمێکى سێقۆڵى لەگەڵ ئەمەریکا.

7 ــ پێویستە تەرکیزى سەرەکى لەو دەستپێشخەرییە لەسەر مەترسیەک بێت کە دەبێتە هۆى ناسەقامگیرى هەرێمى کە لەو جەنگەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ ئاڵۆزیى هەرێمى و جیهانى، ببێتە بۆچوونى هاوبەش، کە گوتارى ئیسرائیل گوتارێکى ئیستفزازییە هێرشەکانى هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا دەکەن.

8 ــ پێویستە لەسەر سەرۆک پەیوەندى بە سەرکردەى وڵاتانى ئیسلامى ئەندام لە ئەنجوومەنى ئاشتى غەززە بکات، دەستپێشخەرییەکى هاوبەش بۆ ئەمەریکا بکەن، کە تێێدا جەخت لەسەر ئەوە بکاتەوە، کە ئەو هێرشانەى جێبەجێ کراوە لە سایەى ئەنجوومەنى ئاشتییە، ئەو ئەنجوومەنەش بۆتە ئامرازێک بۆ پێدانى شەرعییەتى هێرشەکانى ئیسرائیل، پێویستە بەروونى ئەوەش بیربهێننەوە، کە ئەگەر ئیسرائیل بەشدارى کۆبوونەوەکانى ئەو ئەنجوومەنە بکات، ئەوە لە داهاتوو لەو ئەنجوومەنە دەکشێنەوە.

9ـ پێویستە رێکخراوى هاریکاریى ئیسلامى کۆبوونەوەى بە پەلە بکات.

10 ـــ سەرەڕاى ئەوەش پێویستە میکانزمى گفتوگۆى ستراتیژى لەگەڵ عێراق بکرێت، کە بەشێوەیەکى راستەوخۆ پەیوەندى بەو رووداوانە هەیە، پێویستە دەستبەجێ ئەو رووداوانە لە دیدێکى ئەمنى هاوبەش هەڵسەنگێندرێت.

11 ـــ دەبێ تورکیا هەنگاوى پێویست بۆ رێگرى لە گەورەبوونى ئەو جەنگە بگرێت، بۆ ئەوەى نەبێتە ئاڵۆزبوون و ململانێى نێوان ئێران و وڵاتانى دیکەى ئەو ناوچەیە.

12 ـــ بە روانین بۆ مەترسى فراوانبوونى جەنگى ئەفغانستان ــ پاکستان ــ هندستان، لە هاوشێوەى ئەو سیناریۆیە، پێویستە تورکیا دەستپێشخەرى خێرا بۆ هەوڵەکانى نێوەندگیرى راستەوخۆ لەنێوان ئەفغانستان و پاکستان بکات و لوتکەى سێقۆڵى نێوان  تورکیا ــ پاکستان ــ ئەفغانستان زیندوو بکاتەوە.

ئەمرۆ رۆژێک نییە بۆ ئەوەى ئاراستەیەکى نەرینى بگرینەبەر "چاوەڕوان بکەین و سەیر بکەین" بەڵکوو رۆژى دیپلۆماسی چالاکانە و رێگرى.

سەرچاوە: لاپەڕەى فەرمى داود ئۆغلۆ 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین