کتێبى  کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

کوردۆ شابان نووسەى کتێبى پڕ بە پیست لە لێدوانێکدا بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، كتێبی "پڕ بە پێست" شەشەم كتێبی چاپكراوی منە، " کتێبەکە لە 206)) لاپەڕەی قەبارە مامناوەندە، هەمان قەبارەی كتێبی (دەخوێنمەوە كەواتە هەم) و (نە دەستی پێ كرد، نە تەواو دەبێ) و چاپی سێیەمی (ڕاستنووسی)ـیە".

ئەمڕۆ یەکشەممە دووی کانوونی دووەمی (2022) ، کوردۆ شابان لەسەر ناوەڕۆکى کتێبە نوێیەکەى بە نوچەنێتىگووت، "ناوەڕۆکی كتێبەكە بریتییە لە( 32) شیكاریی هەمەجۆر لە بواری جیاوازدا. خاڵی هاوبەشی بابەتەكان تەنیا ناونیشانەكانیانە كە هەموویان بە پرسیار دەست پێ دەكەن، بابەتەكان بۆ هەموو كەسێک بایەخیان هەیە، بە تایبەتی بۆ گەنجان كە پێویستە زانیارییان لەسەریان هەبێت".

دەربارەی گرنگی بابەتەکە نووسەر دەڵێت، "لە هەموو كۆڕ و كۆبوونەوەیەكدا ئەوەم گوتووە و لێرەش دووپاتی دەكەمەوە، من بۆ گەنج دەنووسم و هەوڵەكەم ئەوەیە گەنجان زوو بگەن بە زانیاریی ڕیشەیی و گرینگ. لەم سەردەمەدا كە تەكنەلۆجیا و لایف ستایل دەرفەتی خوێندنەوەیان كەم كردووەتەوە، دەرفەتێكی باشە بۆ هەر گەنجێک بە یەک كتێب، پوختەی زانیاریی( 32 )كتێبی دەست بكەوێت".

ئەو گوتیشی، "دەكرێت بڵێین ئەم كتێبە تەواوكەری ئەو زنجیرە كتێبەیە كە دەمەوێت تێیدا ئاستی زانستی و هزریی گەنجی پێ بەرز بكەمەوە. زنجیرەكە بە "ڕاستنووسی" دەستی پێ كرد كە بریتییە لە فێركارییەكی ئاسان بۆ چۆنییەتی نووسین. پاشان "دەخوێنمەوە كەواتە هەم" كە بریتییە لە هاندان بۆ خوێندنەوە و بزانین لە چییەوە بچینە ناو ئەو جیهانەوە. ئەم كتێبەش سێیەمی ئەو پرۆژەیەیە كە بریتییە لە كۆمەڵێک زانیاریی ڕیشەیی. ئەم پرۆژەیە دوو یان سێ كتێبی دیكەی بەدوادا دێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین