سبەى وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕەزگەنامە مووچە وەردەگرن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت سبەى چوارشەممە مووچەى هەر یەکە لە وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕەزگەنامە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە چوارى کانوونى دووەمى (2022)، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە رووداوى ڕاگەیاند، سبەى مووچەى مانگى (12)ى (2021) کارمەندانى وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕەزگەنامە دابەش دەکرێت.

پێشتر وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕڕاگەیاند بوو بە هۆى پشووى فەرمى سەرى ساڵ ناتوانن مووچەى مانگى کانوونى یەکەمى (2021) لە کاتى خۆیدا دابەش بکەن.

هەروەک لە یەکى کانوونى دووەمى (2022) وەزارەتى دارایى ڕایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی هەموو ساڵێک 1/2 پشووی فەرمی بانکەکانە بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریاری ساڵی رابردوو، بەڵام ئەو بانکانەی تایبەتن به مووچەی وەزارەتی تەندروستی کراوە دەبن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین