بۆ دوایین جار لایه‌نه شیعه‌كان له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در كۆده‌بنه‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چوارى كانوونى دووه‌م میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه. سبه‌ى چوارشه‌ممه یان رۆژى دواتر شاندێكى باڵاى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه سه‌ردانى نه‌جه‌ف ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى دیدار له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بكات.
ئه‌مه‌یش سێیه‌م دیدار ده‌بێت كه له‌نێوان لایه‌نه شیعه‌كان و ره‌وتى سه‌در ئه‌نجام بدرێت، دیدارى یه‌كه‌م له ماڵى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له به‌غدا بوو، دیدارى دووه‌م له ماڵى سه‌در بوو له نه‌جه‌ف.
زانیارى جیاواز له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى شانده‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا ده‌گوترێت سه‌در ئاماده نییه وه‌ك سه‌رۆكى شاند پێشوازى له نوورى مالیكى بكات، ئه‌مڕۆ به‌شى عه‌ره‌بى ماڵپه‌ڕى رووداو بڵاوى كردووه‌ته‌وه كه نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى شانده‌كه ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، ئه‌مه دوایین دانیشتنى لایه‌نه شیعه‌كان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در. سه‌رچاوه‌كه پێشبینى ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌م دانیشتنه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت ئه‌وا لایه‌نه‌كانى ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه رووبه‌ڕووى په‌رته‌وازه‌یى ببنه‌وه، چونكه هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى ره‌وتى سه‌در نزیكن و ده‌چنه پاڵ ره‌وته‌كه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment