سەلیم شوشکەیى: تا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى پەرلەمان دانیشتنى په‌رله‌مان به‌كراوه‌یى ده‌هێڵدرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

سهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

بڕیاره‌ نۆى ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام بدرێت و ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى یاسایى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق باس له‌وە‌ دەکات، مه‌رج نییه‌ له‌ یه‌كه‌م دانیشتن سه‌رۆكى پەرلەمان هه‌ڵبژێردرێت، ده‌كرێ دانیشتنه‌كه‌ به‌ كراوه‌یى بهێڵدرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ چوارى کانوونى دووەمى (2022)، سه‌لیم شوشكه‌یى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى خولى پێشووى په‌رله‌مان بۆ نوچه‌نێتى ڕاگەیاند "ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه‌ به‌ كراوه‌یى بمێنێته‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆك ده‌ستنیشان ده‌كرێت."

هەروەها سەلیم شوشکەیى گووتى، "لە دانیشتنی یەکەم تەنیا سوێندی یاسایی دەخورێ، پاشان دانیشتنەکە بە کراوەی دەهێڵدرێتەوە تاکو لایەنە سیاسیەکان رێکدەکەوەن لەسەر کاندیدێك واتا نۆی مانگ سەرۆکی پەرلەمان بە هەموو بەشەکانی سوێندی یاسایی دەخۆن."

ئەو ئەندام پەرلەمانەى پێشووى عێراق دەشڵێت، "بەمشێوەیە بەردەوام دەبن و دەڵێن دانیشتنەکەمان بە کراوەی هێشتەوە، داوا دەکەین لایەنە سیاسیەکان کاندیدی خۆیان پێشکەش بکەن، لەماوەی (15) ڕۆژ دەبێت کاندیدێک پێشکەش بکرێت، رەنگە هەر ئەو ڕۆژە ڕێکبکەون."

بە پێی تەوافوقی پێکهاتەکانی عێراق سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ سوننە و سەرۆکایەتی کۆمار بۆ کورد و سەرۆکایەتی حکومەت بۆ شیعە دەبێت بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بلاو دەکرێنەوە تا ئێستا هەردوو لایەنی بەهێری سوننە (عەزم و تەقەدوم) لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان رێکنەکەوتوون 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین