كاروانێكى هاوپه‌یمانان له‌ سنوورى عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ى رۆژئاواى كوردستان كراوه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌وى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، دوێنێ كاروانێكى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سنوورى عێراقه‌وه‌ به‌ره‌و سووریا رۆیشتووه‌ و ئاراسته‌كه‌ى به‌ره‌و شارى قامشلۆى رۆژئاواى كوردستان بووه‌.

شه‌وى رابردوو چوارى كانوونى دووه‌م ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌  كاروانێكى هاوپه‌یمانان كه‌ له‌ 30 ئۆتۆمبیلى بارهه‌ڵگر و ته‌نكه‌ر پێكهاتووه‌، له‌ ده‌روازه‌ى وه‌لید ره‌وانه‌ى ناو خاكى سووریا كراوه‌ و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و  قامشلۆ رۆیشتووه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئاشكراى كردوون، كاروانه‌كه‌ له‌ ته‌نكه‌رى سووته‌مه‌نى و لۆجیستی پێكهاتووه‌.

ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، له‌كۆتایى مانگى رابردوویش كاروانێكى ترى 30 ئۆتۆمبیلى له‌  سنوورى عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ى رۆژئاواى كوردستان كراون. له‌دواى داگیركارییه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، هێزێكى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌دژى داعش له‌ رۆژئاواى كوردستان جێگیركراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین