سه‌در به شێوازى كشانه‌وه‌ى هاوپه‌یمانان رازى نییه و 12 مه‌رجى هه‌یه
نوچه‌نێت
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه 29 كانوونى یه‌كه‌م مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به كۆتاهاتنى ئه‌ركى جه‌نگى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى داعشى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له تویتێكدا 12 مه‌رج ده‌خاته‌ڕوو بۆئه‌وه‌ى به گوته‌ى ئه‌و "ته‌وابوونى داگیركارییه‌كه به كردار" بێت.
مه‌رجه‌كانى سه‌دریش ئه‌مانه‌ن:
1- داوایه‌كى یاساى فه‌رمى ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدات.
2- باره‌گاكان دیارى بكرێن و بنكه سه‌ربازییه‌كان چۆڵ بكرێن، به ته‌نیا راده‌ستى سوپاى عێراق بكرێن.
3- ئه‌ركه‌كان دیارى بكرێن و ده‌بێت پابه‌ند بن پێیانه‌وه و پێشێلكاریى نه‌كرێت.
4- ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌ر خاكى عێراق ماونه‌ته‌وه، ژماره‌یان و پێویستبوونیان به‌گوێره‌ى پسپۆڕییه‌كانیان دیارى بكرێت.
5- جووڵه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌مێننه‌وه له چوونه ده‌ره‌وه و هاتن به‌گوێره‌ى یاسا دیپلۆماسییه‌كانى عێراق بێت.
6- پاڵپشتى لۆجیستى و ئه‌منى ته‌نیا له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه دابین ده‌كرێن و هیچ لایه‌نێكى ده‌ره‌كى مافى ده‌ستوه‌ردانى نییه.
7- رێز له ئاسمانى عێراق بگیرێت و ته‌نیا به ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراق به‌كاربهێنرێت.
8- عێراق ده‌وڵه‌تێكى خاوه‌ن سه‌روه‌ریى ته‌واوه و هه‌ر رێككه‌وتنێك له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه بێت پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
9- ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ كۆتاهێنان به بوونى بیانى به راوێژكارانیشه‌وه له داهاتوودا.
10- بوونى سه‌ربازى و ئه‌منى له‌ناو بالێۆزخانه‌ى ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌یه هێزه فه‌رمیییه‌كانى عێراق به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستن.
11- نوێنه‌رایه‌تى هه‌ردوو وڵات "ئه‌مریكا و عێراق" ده‌بێت هاوسه‌نگ بێت و به‌گوێره‌ى ئه‌و رێسا دیپلۆماسیانه بێت كه له‌بوارى نێوده‌وڵه‌تى كاریان پێده‌كرێت.
12- ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مانه په‌سه‌ند بكات و بۆئه‌وه‌ى به‌كاردار كۆتایى به داگیركاریى بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment