سبەى مووچەى فەرماندەیى زێرەڤانى و لیواى نەوت و گاز دابەش دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سبەى مووچەى مانگى (12)ـى چەند شوێنێک دابەش دەکرێ، لەوانە مووشەى فەرماندەیى زێرەڤانى و لیواى نەوت و گاز.

ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجى کانوونى دووەمى (2022)، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە رووداوى ڕاگەیاندووە، سبەى پێنجشەممە مووچەى هەر یەکە لە فەرماندەیى زێرەڤانى، لیواى نەوت و گاز، هێزى ئامادەیى سلێمانى دابەش دەکرێت.

ئەم لێدوانەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە کاتێکدا، کە تا ئێستا مووچەى مانگى (12)ـى (2021)ى هەریەکە لە وەزارەکاتى تەندروستى، وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى ناوخۆ دابەشکراون.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین