ئيسرائيل داوا دەكات بچێتە پاڵ رێككەوتنى ئيستەنبوڵ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بڕيارە مانگى داهاتوو ئيسرائيل بە فەرمى بچێتە پاڵ رێككەوتنى ئيستەنبوڵ بۆ نەهێشتنى توندوتيژى دژ بە ئافرەتان و خێزان، سەرۆكى ناوەندى راكمان ڕایدەگەيێنێت، "ئيسرائيل ناتوانێت هەموو خاڵەكانى ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بكات."

ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجى كانوونى دووەمى (2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، رۆس هاڵبرين بەڕێوەبەرى ناوەندى راكمان رايگەياند، "يائير لايبيد، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل لە هەفتەى رابردوو بە فەرمى نامەيەكى ئاڕاستەى ئەنجومەنى كۆنگرەى ئيستەنبوڵ كردوو، بۆ ئەوەى ئيسرائيل بچێتە پاڵ ئەو رێككەوتنە، پێويستە تەلئەبيب چەند گۆڕانكارييەك لە ياساكانى بكات."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوەكرد، "دواتر ليژنەيەك ڕادەستپێردرێت تاوەكو لێكۆڵينەوە لەو پابەندييانە بكات كە پێويستە ئيسرائيل جێبەجێى بكات،  كە لە راپۆرتەكانى حكومەت دەردەكەوێت پێويستە چ كارێك بكات بۆ رێگرى لەو توندوتيژيانە، بەشداريكردنى ئيسرائيل لەو رێككەوتنە دەروازەى بۆ دەكاتەوە، دەتوانێت بەسەر توندوتيژى لە وڵاتەكەى زاڵ بێت."

دەربارەى پێگەى ئيسرائيل لەو رێككەوتنە هاڵبرين جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئيسرائيل بەهۆى فرە رۆشنبيرى و دابونەريت و ئايين ناتوانێت پێگەيەكى گەورەى لەو رێككەوتنە هەبێت، ئەوەش وادەكات ديدى جياواز بێت لەو وڵاتانەى بەشدار لەو رێككەوتنە، چونكە ئيسرائيل تايبەتمەندى خۆى هەيە، دەوڵەتێكى جيهانييە لەگەڵ هەموو وڵاتانى تر جياوازە، هەروەها ئايين پێگەيەكى تايبەتى لە یاسا و دەسەڵاتى وڵاتەكەمان هەيە، لە پێکهێنانى هاوسەرگيرى و تەڵاق پشت بە ياسا ئايينييەكان دەبەسترێت، بۆيە دەبێت بەتەواوى روون بێت ئيسرائيل چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو ئاڵنگەريانەى رووبەڕووى دەبێتەوە دەكات."

بەڕێوەبەرى ناوەندى راكمان گوتى، "ئەو ناوەندە لە ساڵى (2001) دامەزراوە، كار لەسەر گۆڕينى باردۆخى ئەو ئافرەتانە دەكات كە لە ئيسرائيل رووبەڕووى ئەشکەنجەى جەستەيى بووينەوە، ئێمە هێڵێكمان داناوە پارێزەران بێبەرانبەر رێنمايى بە ئافرەتانە دەدەن رووبەڕووى كێشە دەبنەوە، تا ئێستا ساڵانە نزيكەى (40) ئافرەت دەبن بە نوێنەرى ياسايى ئەو ناوەندە، هەروەها نزيكەى (700) ئافرەت دۆسيەى دراوە بە پسپۆڕان، بۆ ئەوەى بەگوێرەى ياسا رێنماييان بكەن."

رێككەوتنى ئيستەمبوڵ بۆ دژايەتى توندوتيژى دژ بە ئافرەتان (45) وڵات واژۆى لەسەر كرا، توركيا لە يەكى ئابى (2014) چووە پاڵ ئەو رێككەوتنە، بەڵام لە مانگى تەمووزى ساڵى رابردوو بە فەرمى لەو رێككەوتنە كشاوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین