ساڵێك دواى ئاسايى بوونەوەى پەيوەندييەكانيان وڵاتانى كەنداو دەتوانن چى بكەن؟ وەرگێڕان

نوچەنێت:

ساڵی رابردوو (41)مين كۆبوونه‌وه‌ی لووتكەى عولا به‌رێوه‌ چوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌ وڵاتانی میسر و ئیمارات و به‌حرێن و سعوودییه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ئاساییكرده‌وه‌.

لە پێنجى حوزەيرانى (2017) سعوودييە و ئيمارات و بەحرێن و ميسر پەيوەندييە ديپلۆماسييەكانيان لەگەڵ قەتەر بچڕاند و رێگەى ئاسمانى و وشكانى و دەرياييان بە ڕوودا داخست، ئەوەش بووە گەورەترين قەيران ل ناو وڵاتانى ئەندامى ئەنجومەنى هاريكارى كەنداو كە لە (1981) دامەزراوە.

لەناوەڕاستى مانگى رابردوو (42)مين لووتكەى وڵاتانى كەنداو لە رياز بەرێوە چوو، بەر لەو لووتكەيە محەمەد بن سەلمان دواى كۆتاييهانى قەيرانى كەنداو بۆ يەكەمجار سەردانى دەوحەى كرد.

وڵاتانى كەنداو هەرچەندە لە يەك ئەنجوومەنن، بەڵام لەسەر ئەم دۆسيانە ناكۆكن:

ئيسرائيل

له‌و لوتكه‌یه‌ ئامانجى وڵاتانی ئه‌ندام جەختكردنەوە بوو لەسەر پەرەپێدانى سياسەتێكى يەكگرتووى به‌رانبه‌ر پرسه‌ ده‌ره‌كییه‌كان.

عەبدوڵا شايجى راگرى كۆلێژى زانستە سياسيەكان لە زانكۆى كوێت پێی وایه‌، "وڵاتانى كەنداو پێويستيان بە هەماهەنگى و هەڵوێستێكى يەكگرتووە، چونكە تا ئێستا لەسەر هيچ پرسێكى سەرەكى ئەو ناوچەيە يەك هەڵوێست نين، گرنگترين پرسى سەرەكى ئەو ناوچەيەش دۆزى فەڵەستين و ئاساييكردنەوەى پەيوەندييە لەگەڵ ئيسرائيل، بەڵام ئەو وڵاتانە هەڵوێستێكى يەكگرتوويان لە بەرانبەر ئەو پرسە نييە."

لە (2020) بەچاودێرى ئەمەريكا، ئيمارات و بەحرێن پەيوەندييەكانيان لەگەڵ ئيسرائيل ئاساييكردەوە، بەڵام وڵاتانى ترى كەنداو بەمەرجى رێككەوتنى ئاشتى لەگەڵ فەڵەستين پەيوەندى لەگەڵ ئيسرائيل ئاسايى دەكەنەوە.

دەسەڵاتى سووريا

لە چەند ساڵى رابردوو وڵاتانى كەنداو بەرانبەر دەسەڵاتى سووريا  نیمه‌چه‌ یه‌كگرتووییه‌كیان هه‌بوو، بەڵام ئەمرۆ بۆ دووبەرە دابەشبوونە.

ئيمارات و بەحرێن كە لەگەڵ ئيسرائيل پەيوەندييان ئاساييكردۆتەوە، پاڵپشتى ئاسايكردنەوەى پەيوەندیش لەگەڵ بەشار ئەسەد دەكەن.

لە (12)ى تشرينى (2011) كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى ئەنداميەتى سوورياى هەڵپەسارد، داواى كرد وڵاتانى عەرەبى باڵيۆزيان لە ديمەشق بكشێننەوە تا ئەوكاتەى دەسەڵاتى ئەسەد بەڵێن دەد‌ات پارێزگارى لە هاووڵاتيانى سيڤيل بكات.

لە (2018) ئيمارات و بەحرێن باڵيۆزخانەى خۆيان لە ديمەشق لەسەر ئاستى بەرێكردنى كارەكان كردەوە، لە چەند رۆژى رابردووش بەحرێن باڵيۆزى خۆى بۆ سووريا دياريكرد.

لە مانگى تشرينى يەكەمى (2020) سەڵتەنەى عوممان باڵيۆزى خۆى گەڕانەوە ديمەشق، بەوەش بووە يەكەمين وڵاتى كەنداو نوێنەرايەتى ديپلۆماسى لەسەر ئاستى باڵيۆزخانە گەڕاندەوە ديمەشق.

لەبەرانبەردا تا ئێستا سعوودييە و قەتەر و كوێت رەتى دەكەنەوە پەيوەندييان لەگەڵ دەسەڵاتى بەشار ئاسايى بكەنەوە.

هەڵوێستى رياز بەرانبەر سووريا زۆر روونە، لە مانگى ئەيلوولى رابردوو عەبدوڵا موعەليمى نوێنەرى سعوودييە لە نەتەوە يەكگرتووەكان هێرشى توندى كردە سەر سووريا و داواىكرد، "رەزامەندى لەسەر ئەوە نەدرێت، كە شەڕى سووريا كۆتاييهاتووە."

ليبيا

لە دۆسيەى ليبياش هەڵوێستى قەتەر و ئيمارات جیاوازه‌، لەدواى لادانى موعەمەر قەزافى لە (2011) ئەو وڵاتە بۆ دوو ئيدارەى رۆژهەڵات و رۆژئاوا دابەش بووە.

دەوحە پاڵپشتى دەسەڵاتى حكومەتى شەرعى هەڵبژێردراو لە رۆژئاوا دەكات، كە نەتەوە يەكگرتووەكان دانى پێداناوە، زۆربەى چاودێرانيش ئاماژە بەوە دەكەن، ئەبوو زەبى پاڵپشتى خەليفە حەفتەر لە رۆژهەڵاتى ئەو وڵاتە دەكات، كە ماوەى چەندين ساڵە دژ بە حكومەتى ويفاقى نيشتيمانى شەڕ دەكات.

ئێران

وڵاتانى كەنداو سەبارەت بە مامەڵەكردنيان لەگەڵ ئێران يەك دەنگ نين، تا ئێستا بەحرێن و سعووديە پەيوەندييەكانيان پچڕاندوە، بەڵام قەتەر و عەمان و كوێت پارێزگارييان لە پەيوەندييەكان كردووە و رووبەڕووى ئێران نەبووينەوە. 

لەكۆتايى ساڵى رابردوو ئيمارات لەگەڵ ئێران رێككەوت لاپەڕەيەكى نوێ لە پەيوەندى نێوانيان بكەنەوە، تەحنون بن زايد، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەی ئیمارات سەردانى ئێرانی كرد، ئەوەش يەكەم سەردانى لەو ئاستە كە لە (2016) هيچ شاندێكى باڵاى ئەبوو زەبى لەو ئاستە سەردانى تارانى نەكرد بوو.

لە مانگى ئايارى ساڵى رابردوو بەفەرمى راگەيێندرا كە دانوستانى نێوان ئێران و سعوودييە بە فەرمى دەستى پێكردووە، لە (2016) پەيوەنديان بچڕابوو.

بەرهەم ساڵح سەرۆك، كۆمارى عێراق ميواندارى يەكەم گفتوگۆى نێوان رياز و تارانى كرد، دواتر فەيسەڵ بن فەرحان، وەزيرى دەرەوەى سعوودييە ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "رێككەوتنى ئاشتەوايى لە لووتكەى عولا دەرگاى لەسەر هەوڵەكان كردەوە، بۆ ئەوەى لەگەڵ ئێران بگەينە چارەسەرێك بۆ ئەو قەيرانەى نێوانمان."

سعوودييە ئێران تۆمەت باردەكات، كە ئەجێنداى فروانخوازى لەو ناوچەيە پەيڕەو دەكات، دەست لە كاروبارى لبنان و يەمەن و وڵاتانى ناوچەكە وەردەدات، تاران ئەو تۆمەتانە رەت دەكاتەوە، جەخت لەسەر پابەندى بە دراوێسيەتى دەكاتەوە.

تركيا

هەرچەندە لەسەر زۆربەى پرسە دەرەكييەكان يەكدەنگ نيين، بەڵام هەموو وڵاتانى كەنداو بەرەو ئەو ئاڕاستەن پەيوەندييەكانيان لەگەڵ توركيا بەهێز بكەن، بۆيە ئەو ويستە لاى بەرپرسانى باڵاى توركياش هەيە لەگەڵ وڵاتانى ئەو ناوچەيە لێكنزيك ببنەوە.

لە كۆتايى ساڵى رابردوو توركيا و ئيمارات پەيوەندييەكانيان ئاساييكردەوە، محەمەد بن زايد، جێنیشینی ئیمارات سەردانى ئەنقەرەى كرد، لەو سەردانە (10) رێككەوتنى لە سێكتەرە جۆراوجۆرەكان لەگەڵ توركيا واژۆ كرد.

هەر لە چەند مانگى رابردوو پەيوەندى نێوان توركيا و بەحرێن لەسەر ئاستى ديپلۆماسى زۆر بەرەو پێشچوو، لە مانگى رابردوو وەزيرى دەرەوەى هەردوو وڵات لە چوارچێوەى گفتوگۆى ستراتيژى نێوانيان بڕياريان دا پەيوەنديان بەهێز بكەنەوە.

هەروەها لەسەر ئاستى باڵا چەند كۆبوونەوەك لەنێوان بەرپرسانى توركيا و سعوودييە كراو، لەماوەى رابردووش فوئاد ئەقتاى، جێگرى سەرۆكى توركيا لەگەڵ ماجيد قەسبى، وەزيرى بازرگانى سعوودييە باسيان لە بەهێزكردنى بازرگانى نێوانيان كرد.

ئەو كۆبوونەوەى نێوان سعوودييە و ئەنقرە دواى دابەزينى پەيوەندى بازرگانى نێوان هەردوو وڵات بوو، كە دەزگا راگەياندنەكان ماوەى دوو ساڵ بوو كاريان لەسەر بايكۆتى كاڵاى توركى لە سعوودييە دەكرد.

لەدواى هاتنى جۆبايدن بۆ سەر دەسەڵات، بۆچوونێك لاى وڵاتانى ئەو ناوچەيە دروست بووە، كە پێويستە قەيرانەكان سفر بكرێنەوە.

بايدن هەوڵدەدات دووبارە رێككەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران زيندوو بكاتەوە، قورسايى واشنتنى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كەمكردۆتەوە، فۆكەسى خستۆتە سەر چين و رووسيا.

هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە چەند مانگى رابردوو دەرى خست كە سوور جددى بۆ پارێزگاریکردن لە هاوپەيمانەكانى له‌ كەنداوی عه‌ره‌بی، بەتايبەت كاتێك سعوودييە كەوتە بەر هێرشى حوسيەكانى يەمەن كە لايەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەكرێن، ئەمەريكا وه‌ك جاران سوور نه‌بوو به‌رگریان لێ بكات. 

دواى تێپەرينى ساڵێك بەسەر كۆتاييهاتنى قەيرانى كەنداو، پرسيارەكە ئەوەيە، تاچەند وڵاتانى كەنداو دەتوانن بە يەكگرتوويى سياسەتى دەرەوە بەرێوە ببەن، ناكۆكييەكانیان تێپەرێنن، كە په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئيسرائيل و قه‌یرانی سووريا و ليبيا خاڵكى ناكۆى نێوانييانە، یه‌خستنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌رانبه‌ر ئه‌و سێ دۆسیه‌ يەكێك بوو لە ئامانجە سه‌ره‌كییه‌كانی لووتكەى عولا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین