پێنج حاڵەتى ڤایرۆسى ئۆمیکرۆن لە هەرێمى کوردستان تۆمارکرا تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیێنێت، "پێنج حاڵەتى تووشبووی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون."

ئەمڕۆ پێجشەممە شەشى کانوونى دووەمى (2022)، سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پارێزگاى دهۆک پێنج حاڵەتى تووشبوون بە ڤایرۆسى نوێى جۆرى ئۆمیکرۆن تۆماکراوە."

سامان بەرزنجى لە بەشێکى قسەکانى روونیشکردەوە، "تۆمارکردنى ئۆمیکرۆن لەناو ئەو خێزانە، بە هۆى گەڕانەوەى چەند ئەندامێکى ئەو خێزانە لەدەرەوەى وڵات، چەند کەسێک لە ناو هەمان خێزان تووشى ڤایرۆسى هەڵگڕاوى بەناوى ئۆمیکرۆن بوونە ."

وەزیرى تەندروستى لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا داواى پابەندبوونى لە هاووڵاتییان کرد بە بڕیارەکانى لیژنەى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا، کە لە (4)ـى کانوونى دووەمى (2022) دەرچوون، گووتیشى، "سەرچاوەى سەرەکى ئەو ڤایرۆسە نوێیە ئەو کەسانەن کە لە دەرەوە دەگەڕێنەوە."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین