ئێران: 127 كه‌س له ئۆپراسیۆنى كوشتنى سوله‌یمانى به‌شدارن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شه‌شى كانوونى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق لێدوانێكى زه‌بیحوڵا خه‌زیانى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گوته‌بێژى دادوه‌رییه له ئێران و ئاشكراى كردووه، ئێران 11 نامه‌ى بۆ وڵاتان ناردووه و داواى رێكاریى یاسایى له دژى ئه‌و كه‌سانه كردووه كه گوایه له ئۆپراسیۆنى كوشتنى سوله‌یمانى به‌شدارییان كردووه.
گوته‌بێژى دادوه‌رى لێدوانه‌كه‌ى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى فارس داوه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا نه‌كردووه كه گوایه له وڵاتانى تره‌وه به‌شدارییان له ئۆپراسیۆنه‌كه كردووه.
باسى ئه‌وه‌یشى كردووه، عێراق و ئێران له‌سه‌ر ئەوه رێككه‌وتوون به‌دواداچوون بۆ "تاوانباران" بكرێت.
له سێى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020 له هێرشێكى ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى كوژران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment