مەسرور بارزانى بۆ وەزیرى تەندروستى: هەوڵى سنووردارکردنى ئۆمیکرۆن بدەن تەندرووستی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، دواى تۆمارکردنى چەند حاڵەتێکى ئۆمیکرۆن لە کوردستان، وەزیرى تەندروستى ڕادەسپێرێت تاوەکو هەوڵى سنووردارکردنى ڤایرۆسى گۆڕاوى ئۆمیکرۆن بدەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشى کانوونى دووەمى (2022)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەلاپەڕەى فەرمى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ڕاگەیاند، "پەیدابوونى چەند کەیسێکى ئۆمیکرۆن لە دهۆک مایەى نیگەرانین، وەزیرى تەندروستیم ڕاسپاردووە بۆ ئەوەى تیمەکان هەوڵى سنووردارکردنى بڵاوبوونەوەى بدەن."

مەسرور بارزانى، بەشێکى ترى تویتەکەیدا نووسیویەتى، "داوا لە کوردستانیان دەکەم پابەند بن بە ڕێنماییەکان و ڤاکسین وەربگرن بۆ ئەوەى کوردستان پارێزراو بێت."

ئەم پەیامەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پێنج حاڵەتى ڤایرۆسى هەڵگەڕاوە ئۆمیکرۆن لە ناو یەک خێزانێکدا لە پارێزى دهۆک تۆمارکراوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین