ئایا دیموكراسی ئه‌ردۆغان له ده‌سه‌ڵات ده‌هێڵێته‌وه؟
نوچەنێت:
به دوور ده‌زاندرێت ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیا به شێوه‌یه‌كی ئارام و دادپه‌روه‌رانه سه‌ركه‌وتوو بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه په‌نا بباته به‌ر به‌لاڕێدابردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، یاخود پشتگوێخستنی ئه‌نجامه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌مان ئه‌زموونی شه‌شی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردووی ئه‌مه‌ریكا له توركیا دووباره ببێته‌وه.
له‌و چه‌ند مانگه‌ی رابردوو ده‌ركه‌وتووه ئه‌ردۆغان بێهێوا بووه، كه بتوانێت ده‌نگه‌كانی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو زیاد بكات، بۆیه ده‌ستی به ره‌خنه‌گرتن و دژایه‌تی سیاسیه‌كان كردووه، له‌و دوایه ره‌خنه‌ی توندی له مه‌تین جورجان ئه‌ندام و دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموكراسی و پێشكه‌وتوون گرتووه، كه له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستگریكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی له دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكا و هه‌ندێك وڵاتی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆ كرد، به پاساوی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری دادگای توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له ئاستی ناوخۆ جاوه‌ری پاشه‌كشه‌ی كردووه، ئه‌مجاره له سایه‌ی ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی هه‌یه له رێگه‌ی دابه‌زاندنی رێژه‌ی سو‌و ده‌ستی به ئه‌زموونێكی داڕوخاو كرد، ئه‌و سیاسه‌ته‌ش وڵاتی تووشی قه‌یرانی ئابووری كردووه، له سایه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی دروست بووه بۆ یه‌كه‌م جار ئۆپۆزیسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بوێرانه رووبه‌ڕووی بوونه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر پێگه و ده‌سه‌ڵاتی.
ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی رووده‌دات زۆر گه‌وره‌یه، له (20) ساڵی رابردوو ئه‌ردۆغان له‌و قۆناغه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بوو، له ساڵی (2003 بۆ 2014) ده‌ركه‌وت ناتواندرێت ملكه‌چ بكرێت، به‌وه‌ش توانی چینی ناوه‌راست ببوژێنێته‌وه، ئاكپارتی له هه‌موو تورکیا له (10) هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، رێگه‌ی له هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه گرت كه ده‌رگه‌ی لێگرتبوون، توانی شكست به هه‌وڵی كوده‌تای (2016) بهێنێت، خۆی كرد به سوڵتانێكی نوێ، دادگا و راگه‌یاندن و پۆلیس و ده‌زگاكانی تری ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆنتڕۆڵ كرد، هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ش كاته‌ش ده‌ستی به دوورخستنه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیش كرد.
به‌ڵام له‌و ساڵانه‌ی دوایی ئه‌ردۆغان پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری له ده‌ست دا، له‌و كاته‌ی هه‌وڵی كوده‌تا دراوه حكومه‌ته‌كه‌ی تووشی ترس بۆته‌وه، به‌وه‌نده نه‌وه‌ستا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له كوده‌تاكه هه‌بوو ده‌ستگیریان بكات، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی دیموكراسی ده‌ستگیركرد، زیاتر له زیاتر له (150) هه‌زار ئه‌كادیمی و رۆژنامه‌نووسی له كاره‌كانیان دوورخسته‌وه، ته‌نیا به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به كوده‌تاچییه‌كان، یاخود به‌ڕووی ئه‌ردۆغان وه‌ستانه‌وه، دواتر رێگه‌ی خۆش كرد ده‌ستوه‌ربداته كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كان، له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ له (2019) هه‌وڵیدا ئه‌نجامه‌كان بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌و بوو.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌هۆی هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵا به‌شێوه‌یه‌كی خراپ سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان ئه‌گه‌رێكی زۆر لاوازه، چونكه ئه‌گه‌ر شكستی هێنا له‌وانه‌یه رووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌ردۆغان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات پارێزگاری له مانه‌وه‌ی خۆی بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه په‌نا بباته به‌ر به‌لاڕێدابردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، یاخود پشتگوێخستنی ئه‌نجامه‌كانی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌مان ئه‌زموونی شه‌شی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردووی ئه‌مه‌ریكا له توركیا دووباره ببێته‌وه، یه‌كێك له ئاڵنگه‌رییه‌كانی رووبه‌ڕووی توركیا ده‌بێته‌وه، چۆنییه‌تی دانانی پلانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته كه به جۆرێك بێت نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر بنه‌ماكانی دیموكراسی له توركیا، لێكه‌وته‌كانی ناسه‌قامگیری له سنووره‌كانی وڵاته‌وه نه‌گاته ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
گۆڕانكاری له رێڕه‌وی دیموكراسی
له (2003) كاتێك ئه‌ردۆغان گه‌یشته ده‌سه‌ڵات وه‌ك چاكسازێك پێشوازی لێكرا، كه ده‌توانێت ده‌زگا دیموكراسیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌هێز بكات، له سه‌ره‌تاوه پابه‌ند بوو به به‌ڵێنه‌كانی ئاكپارتی، ده‌ستیكرد به باشتركردنی خزمه‌تگوازرییه‌كانی وه‌ك چاودێری ته‌ندروستی، رێژه‌ی بێكاری زۆر كه‌مكردنه‌وه، له ماوه‌ی (10) ئابووری زۆر به‌ره‌و پێشبرد، له سه‌رده‌می ئه‌ردۆغان بۆ یه‌كه‌مجار چینی مامناوه‌ند زۆرینه‌ی دانیشتوانی توركیای پێده‌هێنا، بازنه‌ی ئازادییه‌كانی فراوان كرد، رێگه درا كورد هه‌ندێك مافی زمان په‌یڕه‌و بكه‌ن.
ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئه‌ردۆغان بووه هۆی زیادبوونی جه‌ماوه‌ر له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی توركیا، له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆ زۆربه‌ی ده‌نگده‌ری موحافیزكار و كرێكار و چینی مامناوه‌ند پاڵپشتیان ده‌كرد، زۆر به‌متمانه‌وه هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن ده‌نگیان به ئاكپارتی ده‌دا، له‌و كاته‌دا ئه‌مریكا و ئه‌وروپا حكومه‌تی توركیایان به منوونه‌یه‌كی دیموكراسی ئیسلامی لیبراڵ داده‌نا، ئه‌وروپا بیری له‌وه ده‌كرده‌وه وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ری بگرێت.
به‌ڵام زۆر به‌خێرای ئه‌ردۆغان به‌ره‌و سته‌مكاری گه‌وره رۆیشت له هه‌نگاوه‌كانی پێشووی پاشه‌كشه‌ی كرد، له (2008) ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆن كرد، كه لێكۆڵینه‌وه‌كی گشتگیر و یه‌كلاره‌وه بوو له پرسی ده‌وڵه‌تی ناو ده‌وڵه‌ت له توركیا، زیاتر له (140) كه‌س تۆمه‌تباركران به پیلانگێری كوده‌تا دژ به حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو، ئه‌ردۆغان به هاوكاری لایه‌نگرانی فه‌تحوڵا گوله‌ن له رێگه‌ی دادگا به‌ڵگه‌یان دژ به ئۆپۆزیسیۆنی دیموكراسی دروست كرد، ئه‌و هه‌وڵه بۆ ئه‌وه‌بوو كۆتایی به عه‌لمانییه‌كان بهێنن، كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو كۆنتڕۆڵی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تیان كردبوو.
له دوای (2013) ئه‌ردۆغان، په‌نای بۆ هه‌موو تاكتیکێك برد بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، له خۆپیشاندانه‌كانى پاركی گیزه هێزی به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا، دوای هه‌ڵبژدارنه‌كان حكومه‌ت رێكاره‌كانی به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران توند كرد، بازنه‌ی چالاكی سیاسی ته‌سك كرده‌وه.
پاش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی مانگی ته‌مووزی (2016) ئه‌ردۆغان ماوه‌یه‌كی زۆر باردۆخی له ناكاوی به‌سه‌ر توركیا سه‌پاند، رێگه‌ی خۆشكرد ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه و تۆقاندنی زیاتر به‌كار بهێنێت، كردی به پاساو بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه له هاوپه‌یمانه‌كانی پێشووی بكاته‌وه، هه‌زاران كه‌سی له شوێنه‌وتووانی گوله‌نی له پۆسته‌كان دوور خسته‌وه و ره‌وانه‌ی زیندانه‌كانی كردن، دواتر خه‌ڵكی سۆشیالستی و دیموكراسی و عه‌له‌وی و لیبراڵیی و چه‌پ و توره‌كه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و كورد و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك خه‌ڵكی لایه‌نگری خۆ كه دژ به‌و توندوتیژیانه‌ی ئه‌ردۆغان بوون، هه‌موویان خزانده زیندان و دژایه‌تی كردنه‌وه. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌ردۆغان ده‌ستی به دووركه‌وتنه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كرد، كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو هاوپه‌یمان بوون.
له (2013) ئه‌ردۆغان سه‌رزه‌نشتی باراك ئۆبامی سه‌رۆكی ئه‌مریكای كرد به‌هۆی بێ ده‌نگی به‌رانبه‌ر كوده‌تاكه‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، دواتر به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چووه پاڵ هێزه ئیسلامییه سیاسییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت ئیخوان موسلیمین.
هه‌رچه‌نده ئه‌ردۆغان و ڤلادیمێر پۆتین له‌سه‌ره‌تاوه له پرسی سووریا له دوو به‌ره‌ی دژ به یه‌ك بوون، به‌ڵام له كۆتایی هه‌ردوولا یه‌ك ده‌نگ بوون، له دوای كوده‌تاكه‌ی (2016) پۆتین رێگه‌ی دا توركیا هێز دژ به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌كار بهێنێت كه متمانه‌پێكراوی ئه‌مریكا بوون له شه‌ڕی داعش، له به‌رانبه‌ردا ئه‌ردۆغان پابه‌ند بوو به كڕینی سیسته‌می به‌رگری (ئێس400)ی رووسی.
له (2020) به‌هۆی گرێبه‌ستی چه‌ك له‌گه‌ڵ رووسیا، ئه‌مریكا سزای كاستای به‌سه‌ر توركیا سه‌پاند، كه (70) ساڵه هاوپه‌یمانن، ئه‌وه‌ش بووه گه‌وره‌ترین قه‌یران له‌بیری تاكی تورك.
هه‌مواری ده‌سه‌ڵات
له چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌یه‌كی پۆپۆڵستی سته‌مكارانه هه‌نگاو ده‌نێت، به‌وه‌ش ده‌توانێت پشت به ئۆپۆزیسیۆنی دابه‌ش بوو ببه‌ستێت، كه له شه‌ش گروپ پێكهاتوون، توركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و كورده‌كان، عه‌لمانی و ئیسلامیی سیاسی، ئه‌وانه رقی دژ به یه‌كیان تێپه‌ڕاندووه، له لادانی ئه‌ردۆغان هاوبه‌شن، ئه‌و دابه‌ش كارییه‌ش وایكردووه ئه‌ردۆغان زۆر به ئاسانی بتوانێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو سه‌ركه‌وتوو، كه له ماوه‌ی (15) ساڵی حكومڕانی به‌و جۆره له‌و پارته‌ی نابردۆته‌وه.
به‌ڵام له (2017) ئه‌ردۆغان هه‌ڵه‌یه‌كی چاره‌نووسازی كرد، كه ده‌ستووری هه‌موار كرده‌وه بووه هۆی گۆڕانی سیسته‌می سیاسی له په‌رله‌مانی دیموكراسی بۆ سه‌رۆكایه‌تی جێبه‌جێكار، هه‌روه‌ها پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌هێشت، خۆی راسته‌وخۆ كۆنتڕۆڵی وڵاتی كرد، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی لاواز كرد، به‌وه‌ش ئه‌ردۆغان خۆی كرد به سوڵتانی نوێی توركیا و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و سه‌رۆكی پارتی فه‌رمانڕه‌واو و به‌رێوبه‌ری پۆلیس، كه هێزی نیشتیمانییه له توركیا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و چاكسازییه ده‌ستوورییه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر دایه سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وه بووه هۆی به‌هێزبوونی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته. له سایه‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌موو پارته‌كان ده‌چوونه هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه‌ش وایكرد بوو ئاكپارتی تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بدات به‌خۆی به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانی.
به‌ڵام له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی نوێ ده‌خوازێت ته‌كنیكی نوێ بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان له نێوان دوو كاندیدی سه‌ره‌كی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئۆپۆزسیۆن بتوانێت هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ژێر ناوێك به‌رانبه‌ر ئه‌ردۆغان كۆبكاته‌وه.
ئۆپۆزسیۆنی ئێستا پشت به دوو به‌ره‌ی سه‌ره‌كی ده‌به‌ستێت، به‌ره‌ی عه‌لمانی به سه‌رۆكایه‌تی جه‌هه‌په، به‌ره‌ی چه‌پ و گروپی میانڕه‌و، كه پێكهاتووه له (پارتی چاكه نه‌ته‌وه‌یی توركی، جه‌هه‌په‌ش پاڵپشتی ده‌كات، لیبڕاڵی پاڵپشتی كورد، ئه‌و هاوپه‌یمانییه نا فه‌رمییه، كه ژماره‌یه‌ك هێزی میناڕه‌و و چه‌پی تری بچووكی له‌خۆ گرتووه، له‌وانه پارتی سعاده، كه پارتێكی ئیسلامیی سیاسییه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و هه‌ندێك هۆكاری تر له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی دژ به ئاكپارتیه، ده‌یه‌وێت ئه‌ردۆغان شكست پێ بهێنێت.
له‌و دواییه‌ش بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌كاپارتی و مه‌هه‌په دابه‌زییووه، كه له (2018) هاوپه‌یمانی ئه‌ردۆغانه، به‌گوێره‌ی راپرسیه‌كانی رابردوو رێژه‌ی ده‌نگی له (52%) بوو، ئێستا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی (30 بۆ %40) دابه‌زییووه، هه‌ندێك له لایه‌نگرانی ئه‌و دوو پارته چووینه به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن، عه‌لی باباجان وه‌زیری پێشووی ئابووری توركیا پارتی (دیموكراسی و پێشكه‌وتن)ی دروستكرد، ئه‌وه‌ش واته ئێستا ئه‌ردۆغان كه‌مینه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ماوه، ئه‌سته‌مه بتوانێت رووبه‌ڕووی ئه‌و هێزانه ببێته‌وه.
چیرۆكی دوو شار
له پاڵ هه‌ڵبژاردنی نوێی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، دۆخی ئابووری توركیا خاڵێكی زۆر لاوازی ئه‌ردۆغانه، چونكه له (2018) ئابوورى توركيا رووبه‌ڕووی پاشه‌كشه بوویته‌وه، ئه‌و پاشه‌كشه‌یه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئاكپارتی ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبوڵ له ده‌ست بدات.
له (2019) ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆ له پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) بۆ یه‌كه‌مجار دوای سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی ئاكپارتی شكستی به پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان هێنا و شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵی برده‌وه، ئه‌و هه‌ڵبژارده‌نه‌ش ده‌ریخست ئه‌ردۆغان تا چ ئاستێك هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له باڵاده‌ستی پارته‌كه‌ی بكات، كاتێكیش كاندیده‌كه‌ی شكستی هێنا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ساخته‌یی كراوه، بۆیه داوای كرد دووباره هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، ده‌سته‌ی چاودێری نیشتیمانی هه‌ڵبژارنه‌كان ئه‌نجامه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دواخست، چاوه‌ڕوانی ئاماژه‌ی سه‌رۆك كۆمار بوو، دواتر له مانگی ئایار رایانگه‌یاند، "پێویسته هه‌ڵبژاردن له مانگی داهاتوو بكرێته‌وه"، به‌ڵام ده‌نگده‌ران فریویان نه‌خوارد، له هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م به جیاوازی (13) هه‌زار ده‌نگ كاندیدی جه‌هه‌په سه‌ركه‌وت، به‌ڵام دوای سێ مانگ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆ به جیاوازی (800) هه‌زار ده‌نگ به‌س كاندیدی ئاكپارتی سه‌ركه‌وت.
ئه‌و ئه‌نجامه بووه دووه‌م سه‌ركه‌وتنی جه‌هه‌په له ئیسته‌نبوڵ، له جاری دووه‌میش مه‌نسوور یافاش له مانگی ئازار ده‌نگه‌كانی پێش ئه‌ردۆغان بوو، به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كانیش ده‌ریانخستووه هه‌ردوو سه‌رۆك شاره‌وانی سه‌ر به جه‌هه‌په له پێش ئه‌ردۆغانن، هه‌روه‌ها میراڵ ئه‌كشینار سه‌رۆكی پارتی چاكه كاندیدی دووه‌مه بۆ شكستپێهێنانی ئه‌ردۆغان، ئه‌و سێ لایه‌نه سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنن به شێوه‌یه‌كی گشتگیر.
له سه‌ردانی ئه‌و دواییه‌م بۆ توركیا بۆ ده‌ركه‌وت هه‌ردوولا له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن پاڵپشتی به‌هێزترین كاندید دژ به ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
ئاماره‌كانی راپرسی ئه‌ردۆغانیان خستۆته دۆخێكی زۆر ته‌نگ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌مساڵ رێژه‌ی هه‌ڵاوسان بگاته له (22%) به‌وه‌ش كێشه ئابوورییه‌كان زیاد ده‌كات.
له‌و قۆناغه‌ی ئێستا باشترین ستراتیژی بۆ ئه‌ردۆغان دروستكردنی ناكۆكییه له‌نێوان پارتی چاكه و گرووپه چه‌په‌كانی نزیك له‌و پارته، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له (2019) توانییان پابه‌ند بن به پێكه‌وه كاركردن، به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری گه‌وره رووبدات، به‌تایبه‌ت ئه‌ردۆغان پارته ئۆپۆزیسیۆنه سه‌ركییه‌كانی قه‌ده‌غه كرد و سه‌ركرده‌كانی زیندانی كردن، له‌وانه‌ش هه‌ڵبژاردن بۆ كاتێكی نادیار دوابخات، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ی وا ده‌بێت ئه‌ردۆغان له (2023) شكست بهێنێت، كه خۆی و لایه‌نگرانی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن شكست به ئۆپۆزیسیۆن بهێنن.
ئه‌ردۆغان به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر
ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و شێوه‌ی ئێستا بڕوات ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه، به‌وه‌ش لێكه‌وته‌ی زۆر قووڵی له‌سه‌ر داهاتووی توركیا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و به‌ریه‌كه‌وتنه دوو ئاڕاسته بگرێته‌وه.
ئاڕاسته‌ی یه‌كه‌م، ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌كان شكست ده‌هێنێت، به‌ڵام راسته‌وخۆ باس له‌وه ده‌كات ساخته‌یی بازنه‌یه‌كی زۆر فراوان كراوه، وه‌ك ساڵی (2019) له شاره‌وانییه‌كانی ئیسته‌نبوڵ ئه‌نجامه‌كانی ره‌تكرده‌وه وڵاتی خسته قه‌یران.
ئاڕاسته‌ی دووه‌م، ئه‌وه‌ی له ساڵی (2020) له ئه‌مه‌ریكا روویدا دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی ئه‌مه‌ریكا دوای هه‌ڵبژاردن هێرش كرایه سه‌ر كۆنگرێس، به به‌راورد به پاشه‌كشه‌پێكردنی دامه‌زراوی دیموكراسییه‌كان له توركیا و سروشتی ناوه‌نده فه‌رمییه‌كان له‌خۆی و ده‌ستگرتنی به ده‌سه‌ڵاته‌وه لای ئه‌ردۆغان شتێكی زۆر ئاساییه.
له (2018) ئه‌ردۆغان له بڕیاره‌كانی گۆشه‌گیره، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان دایه، كه‌سانێكی زۆری لادا، كه پێشتر له زۆر كات پشتی پێده‌به‌ستن، هه‌ر ئه‌وان بوون هانی ئه‌ردۆغانیان دا ده‌ستبه‌رداری ئه‌نجامه‌كانی ئیسته‌نبۆل بێت.
دوای جێبه‌جێكردنی رێسای یارییه‌كانی له (2019) ئه‌ردۆغان ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكی (ساخته‌یی و نه‌بوونی شه‌رعییه‌ت) كرد" پاشان فشاری خسته سه‌ر دادگا و ئه‌نجومه‌نه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ردۆغان بكه‌ن.
له‌و قۆناغه ئه‌ردۆغان رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری ده‌بێته‌وه، سه‌دان هه‌زار لایه‌نگرانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی توركیا، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه پۆلیسی نیشتیمانی كه هێزێكه به چه‌كی نوێ ئاماده‌كراوه، ژماره‌یان (300) هه‌زار كه‌سه، زۆر توندن و به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆیان له ئه‌ستۆیه، زۆر به توندی رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران ببنه‌وه و ده‌ستبه‌جێ هه‌موو خۆپیشاندانه‌كان قه‌ده‌غه بكه‌ن، رێكخه‌رانی ئه‌و خۆپیشاندانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن، هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابخه‌ن، له‌وانه‌شه ده‌ست به‌جێ هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری رابگرن، دواتر باری له ناكاوی به‌دواوه بێت، وه‌ك چۆن له دوای هه‌وڵی كوده‌تای ساڵی (2016) توركیا باری له ناكاوی راگه‌یاند.
ئه‌گه‌ریش هه‌یه لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان به پاڵپشتی پۆلیس توندوتیژی دژ به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام بده‌ن، له كاتی گۆڕینی سیسته‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تی شه‌پۆلێكی تووندوتیژی دژ به سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و چالاكوانان ده‌ست پێكرد، له مانگی نیسانی (2019) پێش دووباره‌كردنه‌وی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان هێرشیان كرده سه‌ر كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان بۆ كۆتاییهێنان به دیموكراسییه‌تی توركیا.
به‌ڵام ئاراسته‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان تاكه رێگه نییه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌ردۆغان بیگرێته به‌ر، چونكه ئه‌گه‌ری دووه‌میش هه‌یه پێشتر ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌كانی هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌یی ده‌نگدان بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌ن ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه شكست بهێنن، چونكه ده‌كرێت په‌ندی له ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ له (2019) وه‌رگرتبێت، كاتێك ئه‌ردۆغان ده‌نگدانی یه‌كه‌مجاری هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئۆپۆزسیۆن ده‌ستی به رێكخستنی بانگه‌شه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراو كرد، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ده‌نگه‌كانی بكات، نزیكه‌ی (100) هه‌زار خۆبه‌خش چاودێری سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان ده‌كرد، له رێگه‌ی مۆبایلی زیره‌ك ده‌نگه‌كانیان تۆمار ده‌كرد، ئه‌و شه‌وه تا رۆژ بۆوه نه‌خه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ساخته‌كاری بگرن، له توركیا یاسا رێگه ده‌دات هاووڵاتیان چاودێری جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌ردۆغان هه‌ر هه‌وڵێك بدات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌رداته هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتوو كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها له‌و ئه‌نجامه‌ش ئه‌گه‌ری به‌هێز هه‌یه ناڕه‌زایی زۆر گه‌وره به‌دوای خۆ بهێنێت، جارێكی تر پۆلیس و ئۆپۆزیسیۆن ناچار به رووبه‌ڕوونه‌وه ده‌كات، كه پێشبڕێ ده‌كه‌ن بۆ ڕژانه سه‌ر شه‌قام، یاخود سه‌ركه‌وتنی ئۆپۆزیسیۆن زوو راده‌گه‌ینێدرێت و خێرا ته‌پڵی سه‌ركه‌وتن لێده‌ده‌ن و به سه‌ركه‌وتوویی پارێزگاری له ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌ردۆغان و هێزه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌رده‌وام ده‌بن له ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، لێره‌وه پرسیارێك دێته پێشه‌وه زۆر قورسه، ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاشتیانه و نه‌رمی ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان و لایه‌نگرانی ره‌تیان كرده‌وه سازش له ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، توركیا ده‌كه‌وێته دۆخی ناسه‌قامگیریی؟.
بژارده‌ی لێخۆشبوو‌ن
له‌به‌ر ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردان و دروستكردنی ئاڵۆزی له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان و لایه‌نگرانی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، باشترین ستراتیژییه‌ت ئۆپۆزیسیۆن بیگرێته به‌ر هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنیكی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان بكات تاوه‌كو به ویستی خۆی ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكات.
له واقیع دا ئۆپۆزسیۆن له یه‌ك بوار هه‌ژموونی فراوانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌رۆدغان ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ریش هه‌یه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی رووبه‌ڕووی دادگای بكه‌نه‌وه، له هه‌مانكات ده‌یان كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كوژراون و ئه‌شكه‌نجه‌دراون، بۆیه به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری دادگایكردنی نابن.
له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیان له‌سه‌ره، ئه‌گه‌رێكی تری راسته‌قینه له حاڵه‌تی شكستهێنانی له‌و هه‌ڵبژاردنه، ئه‌ردۆغان له كۆتایی ژیانی یا له زیندانه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ببات، یاخود له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، بۆیه ده‌كرێت ئۆپۆزیسیۆن رازی بكات تاوه‌كو خۆی و كه‌سوكاره‌كه‌ی رووبه‌ڕووی دادگا نه‌كرێنه‌وه، به ئاشتیانه ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكات، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش زۆر قورسه، چونكه زۆربه‌ی پارته ئۆپۆزیسیۆته‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك لێخۆشبوو‌ن ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له هه‌مانكاتیش خودی ئه‌ردۆغان ره‌تی ده‌كاته‌وه ئاماده‌ی رێككه‌وتنی له‌و جۆره بێت، به‌ده‌ر له مه‌رجه‌كان، زۆرینه‌ی لایه‌نگرانی ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن بكرێت.
له ماوه‌ی رابردوو وێنه‌یه‌كی سلێمان سۆیلۆی وه‌زیری ناوخۆی توركیا و به‌ڕیوبه‌ری پۆلیس بڵاوكرایه‌وه چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه بانگ ده‌كه‌ن وه‌رن بۆ دادگامان ببه‌ن، ئه‌وه‌ش واته پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو رووبه‌ڕووی شكست ده‌بێته‌وه، بۆ پارێزگاری وه‌ك رووداوی شه‌شی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوو له ئه‌مه‌ریكا په‌نا بۆ چه‌ك ده‌به‌ن.
یه‌كێكی تر له بژارده‌كان وازهێنانی ئه‌و پرسه‌یه بۆ سوپای توركیا، كه هێزێكی كلاسیكییه، زۆرترین رێزی له‌و وڵاته هه‌یه، ئه‌ویش رێككه‌وتن له نێوان ئه‌ردۆغان و ئۆپۆزیسیۆن بكات، چونكه مێژووی توركیا پڕه له ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی، دیارترین كوده‌تای سه‌ربازی له (1980) له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند ژه‌نه‌ڕاڵێكی سه‌بازی كرا، ئه‌وه‌ش له سیاسه‌ت به بیرۆكه‌یه‌كی باش داناندرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و هێزه توانای ناچاركردنی گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، چونكه سوپای توركیا تاكه ده‌زگایه له‌و وڵاته لایه‌نگر و نه‌یارانی ئه‌ردۆغانی پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن، له‌و ساڵانه‌ی رابردوو له كاتی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی ناوه‌خۆی توركیا به‌رپرسانی سه‌ربازیی پارێزگاری‌یان له سه‌ربه‌خۆیی خۆیان كرد، ئه‌وه‌ش وایكردووه هیچ ناسنامه‌یه‌كی حیزبیان نه‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك دوو هاوپه‌یمانی توركیا ده‌توانن هاوكاری گواستنه‌وه‌ی خێرایی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، له رێگه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و پڕۆسیه‌یه پاشه‌كشه پێ بكه‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناكرێت ئه‌و ستراتیژه سه‌ركه‌وتوو بێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سوپا خۆی خزاندبێته ژێر سه‌ركردایه‌تی سیاسی وڵات، به‌ڵام ئه‌وه باشترین بژارده‌ی به‌رده‌سته، بۆ رێگری له داڕوخانی گه‌وره و خێرای دیموكراسی له توركیا.
به‌و پێیه‌ی یه‌كێكم له چاودێره‌كانی مامه‌ڵه‌ی سیاسی ئه‌ردۆغان، واملێهاتووه زۆر جددی پاڵپشتی دیاریكردنی سنووری ماوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك بكه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان له (10) ساڵی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی جێبهێشتایه، ده‌بووه خاوه‌نی سه‌ركه‌وتنی ئابووری توركیا و پاڵپشتییه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ری، ئه‌مرۆ به یه‌كێك له سه‌ركرده سه‌ركه‌وتووه‌كانی توركیا داده‌نرا، به‌ڵام كه دوای ده‌سه‌ڵات كه‌وت و له‌و ساڵانه‌ی دوایش توركیای به‌ره‌و مه‌ترسی گه‌وره برد، ئه‌گه‌ر له ئێستاوه ستراتیژیه‌تێكی به‌هێز بۆ جێهێشتنی ئه‌و دیمه‌نه دانه‌ندرێت، ئه‌وه مێژووی ده‌ستاوده‌ستكردنی حكومڕانی ده‌چێته قۆناغێكی نوێ، سه‌رۆكێكی توركیا وه‌ك ترامپ منداڵانه دوای پۆست كه‌وتبوو، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دزرا، هاونیشتیمانیان و وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی ئاڵۆزی ده‌كاته‌وه.
* به‌رێوه‌به‌ری پڕۆگۆرامی لێكۆڵینه‌وه‌ی توركیا له په‌یمانگه‌ی واشنتن
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment