ئەردۆغان: خەمى ئەمەریکا خەمى پەنابەران نییە، ئەوان هێشتا لەگەڵ تیرۆریستاندان  تورکیە

نوچەنێت

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، لە کۆنفرانسى کۆچ دا هێرش دەکاتە سەر ئەمەریکا و بە بۆچوونى خۆى، ئەمەریکا بە ناوى خەمى پەنابەران، پشتیوانى لە تیرۆریستان دەکات.

سەرۆک کۆمارى تورکیا لە میانەى بەشداریکردنى كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ، کە زانكۆی دۆكوز ئه‌یلوول سازكرابوو، لەبارەى پرسى کۆچکردن لە جیهاندا و وەرگرتنى پەنابەران لەلایەن وڵاتانى ئەوروپا، گوتارێكی پێشكرشكرد و گووتى: ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌و چه‌ند سه‌د په‌نابه‌ره‌ی كه‌ وه‌ریان گرتوون وه‌ك كاڵای ریكلام به‌كارده‌هێنن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌دا كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ژیانی مرۆڤ، به‌رپرسیارێتی ناگرنه‌ ئه‌ستۆ.

لەبارەى ئەمەریکا و پرسى پەنابەران بە لاى ئەو وڵاتەوە گوتى: ئه‌مانه‌ خه‌مێكی هاوشێوه‌ی خاوه‌ندارێتییكردن له‌ په‌نابه‌رانیان نییه‌، خه‌مه‌كه‌یان جیاوازه‌. ئه‌مانه‌ هێشتا له‌گه‌ڵ تیرۆر و تیرۆریستاندان.

ئەم قسانەى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتێکدایە، هەر خۆى سێ ڕۆژ لەمەوبەر، لە تویتێکدا داواى باشترکردنى پەیوەندییەکانى نێوان تورکیا و ولایەتەیەکگرتووەکانى ئەمەریکاى کردبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین