ته‌نیا به‌ كاتژمێر ده‌توانرێت دانیشتنى په‌رله‌مان دوابخرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

سه‌لیم شوشكه‌یى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌ خولى پێشووى په‌رله‌مان به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند، دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان له‌ لایه‌ن دادگایى فیدڕالییه‌وه‌ 15 رۆژ ده‌رفه‌ته‌ بۆ دانیشتنى یه‌كه‌م، به‌گوێره‌ى ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ بێت ته‌نیا به‌ "كاتژمێر" ده‌توانرێت دانیشتنى یه‌كه‌مى دوابخرێت .

له‌ كاتژمێر 11ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نۆى كانوونى دووه‌م په‌رله‌مانى عێراق هه‌وڵ ده‌دات، دانیشتنى یه‌كه‌مى ئه‌نجام بدات، به‌ڵام تا ئێستا دواى چه‌ند جارێك دواخستن له‌ ئه‌نجامدانى سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

بۆ زانینى ئه‌وه‌ى چه‌ند ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانى خولى نوێ هه‌یه‌، سه‌لیم شوشكه‌یى ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "لەدوای دادگای فیدراڵی کە تەسدیقی کردووە چەند رۆژ دەمێنێ ئەوەندە دەتوانێت دوابخرێت تا رۆژی 15مین لە رۆژی 15 وە نابێت دوایبخەن ئەگەر دواخرا یاسایی نییە، پێچەوانەی دەستوورە".

دادگاى فیدڕاڵى عێراق له‌ 27ى مانگى رابردوودا ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى په‌سه‌ند كرد، بۆیه‌ سبه‌ى ئه‌و ماوه‌ ده‌ستوورییه‌ كۆتایى دێت، كه‌ بۆ په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانى یه‌كه‌م دانیشتن دیاركراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین