به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شدایه‌ ئێران

نوچەنێت:

له‌ دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێككه‌وتننامەى ڤیێنا، ئێران هه‌وڵده‌دات سوود له‌ ده‌رفه‌تی كشانه‌وه‌ی واشنتن وه‌ربگرێت، بۆیه‌ ئاماده‌ نییه‌ سازش له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی خۆی بكات. سەرچاوەيەكى ديپلۆماسى بە ماپەڕى (مۆنيتۆر)ى راگەياند، "ڕۆژانە بەربەستى نوێ لەبەردەم گفتوگۆكانى ڤيێنا دروست دەبێت، ئەمەش واتە بەرەوپێشچوونى پڕۆگرامە ئەتۆمييەكەى ئێران، چونكه‌ ئێرانييەكان بۆ ئەوەى بگەن بە خاڵى نەگەڕانەوە كات دەكڕن."

لە سێى كانوونى دووه‌مى ئەمساڵ ئێران و هێزە جيهانييەكان دەستيان بەگەڕێكى ترى دانوستاندنەكان كردەوە، بەڵام تا ئێستا چەندين خاڵى هەڵپەسێردراو ماوه‌، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی جدی بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێی ئێران هەيە، چونكه‌ ئێران هەوڵدەدات لە رێگەى گفتوگۆكان سياسەتى ئەمرى واقيع بسەپێنێت و پارێزگارى لەبەرژەوەندييەكانى خۆى بكات.

ديپلۆماتكارێكى عەرەبى دەڵێت، "سعوودييە و وڵاتانى ترى عەرەبى بيرۆكەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانيان لەگەڵ ئێران قبوڵ كردووە، بەڵام دەسەڵاتدارانى ئێران ئەو قبوڵكردنەيان قۆستۆتەوە بۆ ئەوەى پارێزگارى پێ لە هەڵوێستى خۆيان لە ڤێينا بكەن، ئەوەش لەكاتێدايە ناسەقامگيرى ئەو ناوچەيە بەردەوامە."

لە يەكەم هەفتەى ئەمساڵ له‌ عێراق چەند هێرشێك كرايە سەر بەرژەوەندييەكانى ئەمەريكا، هەرچەندە هێرشەكان زيانى گيانى نەبووە، فەرماندەيەكى حەشدى شەعبى رايگەياند، "ئەو هێرشانە پەيامێكى توندە بۆ ئەمەريكييەكان، ئەوەش لە ساڵرۆژى كوشتنى قاسم سلێمانى و ئەبوو مەهدى موهەنديس ئه‌و هێرشانه‌ كرا، كە ئێران دەيەوێت بەو هێرشانە هێزى خۆى نيشان بدات و لەسەر مێزى دانوستاندنەكان بە كارى بهێنێت و هەڵوێستى خۆى پێ بەهێز بكات."

هەرچەندە ئێران و ئەمريكا راستەوخۆ رووبەڕووى يەكتر نابنەوە، بەڵام هەردوولا ململانێى يەكترى دەكەن بۆ بەدەستهێنانى هەژموونى زياتر.

لە كاتێكدا ئێران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو سزاكانى سەرى لابدرێت، به‌ڵام ئەمريكا و وڵاتانى ئەوروپا هەڕەشەى گێڕانەوەى دۆسيەى ئەتۆمى ئێران بۆ ئەنجومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى و گێڕانەوەى سزاكان بەگوێرەى بڕيارى نەتەوە يەكگرتووەكان و سزاكانى يەكێتى ئەوروپا دەكەن، سەرچاوەيەكى ئێرانيش رايگەياند، "گوێ بەو سيناريۆيە نادەن و بە هەڕەشەشى نازانن."

عەلى فايز بەڕێوەبەرى پڕۆژەى ئێران لە كۆمەڵەى قەيرانە نێودەوڵەتييەكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، "تا ئێستاش ئەمەريكا ده‌توانێت له‌ رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری رێكاری تووند كێشە ئابوورييەكانمان قووڵبكاتەوە، لە رووى يپلۆماسيەوە سزاكانى ئەمەريكا و يەكێتى ئەوروپاش دووباره‌ به‌سه‌ر تاران بسه‌پێنێته‌وه‌."

لە هەشتى ئايارى (2018) دۆناڵد ترامپ، سەرۆكى پێشووى ئەمەريكا پاشەكشەى وڵاتەكەى لە رێككەوتنى ئەتۆمى ئێران راگەياند، چەند سزايەكى بەسەر هەندێك بەرپرس و دامەزراوەكانى ئەو تاران سەپاند.

ئەسفەنديار باتمانجيليدج لە ئەنجومەنى ئەوروپا بۆ پەيوەندييەكانى دەرەوە رايگەياند، "سزاكانى ترامپ دەرى خست مەرج نييە سزاكان فرە لايەن بن بۆ ئەوەى هەموو فشارێك بەكار بهێنێت،  ئەو شۆكە ئابووریه‌ى لە (2018) كاریگه‌رییه‌كانی بۆ سەر ئێران وه‌ك سزا ئابوورییه‌كانی (2012)، كه‌ ئه‌مه‌ریكا خستیه‌ سه‌ر ئێران، ئەگەر دانوستاندنەكانى ڤيێنا شكستى هێنا، پرسياری سه‌ره‌كى بۆ ئێران ئەوەيە ئەگەر چين پاڵپشتى سزاكانى سەر ئێران چ كاريگەرييەكى دەبێت؟." ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی چین ئه‌سه‌فندیار گوتى، "ئەگەر چين پاڵپشتى ئەو رێكارانە بكات، كۆتايى بە كڕينى نەوتى ئێرانى دەهێنێت، ئەوەش كاريگەرى گەورە لەسەر ئابوورى ئێران دەكات، بەڵام چين بە هەڵوێستەكانى ئەمەريكا بەهێز دەكات، بەردەواميش دەبێت لە كڕينى نەوتى ئێران بە نرخێكى هەرزانتر."

كۆمپانياى كليبەر باس لەوە دەكات لە مانگى تشرينى دووەم چین رۆژانە (600) هەزار بەرميل نەوتى لە ئێران كڕيووە، بەڵام پەكين ئاماژە بەوە دەكات لە كانوونى يەكەمى (2020) هيچ نەوتێكى لە ئێران نەكڕيووە.

گێڕانەوەى سزاكان ئامانجى ئيدارەى ترامپ بوو، بۆ ئەوەى واشنتن بە ئەنجومەنى ئاسايش رابگەينێت، دەبێت لە ماوەى مانگێك نەتەوە يەكگرتووەكان سزاكان بگێڕێتەوە بۆ سەر ئێران، بەڵام ئەنجومەنى ئاسايش بەربەستى بۆ ئەو هەوڵە دروستكرد، چونكە زۆبەى (15) ئەندامەكەى ئەنجومەنى ئاسايش دژى ئەو رێككەوتنە بوون، رەتيان كردەوە لە رێككەوتنى (2015) پاشەكشە بكەن.

ئەوەش لەكاتێکدايە هەنگاوى لەو جۆرە گوومان ده‌كرێت كاريگەرى لەسەر ئابوورى هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وەڵامى ئێران بۆ ئەو هەنگاوە رێگە خۆش دەكات قه‌یرانێكی تر دروست بكات.

محەمەد ماراندى مامۆستا لە زانكۆى تاران و راوێژكارى شاندى دانوستانكارى ئێرانى لە دۆسيەى ئەتۆمى ئێران ئاماژە بەوە دەكات، "ئێرانييەكان دەرفەتێكيان لەبەردەستە بۆ ئەوەى پشكێنەرانى ئاژانسى نێودەڵەتى وزەى ئەتۆمى دوورخەنەوە و هەماهەنگيان بۆ نزمترين ئاست كەم بكه‌نەوە و كامێراكان لادەن، ئەگەر ئەو كارە بكەن ئەوروپا و ئەمەريكا پێويستيان بە چەندين ساڵ دەبێت بۆ ئەوەى بزانن پڕۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له‌ چ ئاستێكدایه‌."

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئەو راوێژكارە رايگەياند، "چەند بژاردەيەك لەبەردەم ئێران هەيە، كە دەتوانێت پڕۆگرامە ئەتۆمييەكەى لەسەر چەند ئاستێكى جۆراوجۆر پەرە پێ بدات، یه‌كێك لە رێگه‌كان ده‌توانێت له‌ دەرەوەى سنوورەكانى خۆی فشار بخاتە سەر ئەمەريكا،  ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، چونكه‌ واشنتن پێويستى بەكەمكردنەوەى تێچووەكان هەيە."

بەڵام عەلى فايز پێى وايە، "فراوانكردنى پڕۆگرامى ئەتۆمى تاران پاڵ بە ئەمەريكا و ئيسرائيلەوە دەنێت، لە چەند مانگى داهاتوو هێرشى سەربازى دژ بە ئێران ئەنجام بدەن."

ئيسرائيل چەندين جار هۆشدارى داوە رێگە ناده‌ین ئێران ببێتە خاوەنى چەكى ئەتۆمى، راپۆرتەكانيش ئاماژە بەوە دەكەن تەلئەبيب و واشنتن سەرقاڵى هەڵسەنگاندنى بژاردەكانن، ئەگەر گفتوگۆكانىى ئەمجارە شكست بهێنێت، پلانى (ب) ئامادە كەن، بەڵام فايز پێى وايە، "ئەگەر لايەنەكان نەگەیشتنه‌ رێككەوتن تاكە رێگە بۆ رێگرى لەبەردەم رێگری سەربازى، رێككەوتنى كاتييە بۆ ئەوەى دەرفەتى زياتر بدەن بە هەوڵە ديپلۆماسيەكان."

لەگەڵ ئەوەش ئەو گرێبەستە بەشێك نييە لەسەر مێزى دانوستاندن، ماراندى پێى وايە، "هيچ گفتوگۆيەك لەسەر ئەوە لە ئارادا نييە، ئێران دەيەوێت رێككەوتنە سەرەكييەكە بەشێوەيەكى ته‌واو جێبەجێ بكرێت، نەك لە رابردوو چى روويداوە، ئەمەركييەكان رێگەيان نەدا ئەوەى رابردوو جێبەجێ بكرێت، بەڵام ئەمجارە ئێرانييەكان دەڵێن، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی رابردوو بژاردەى ئێمە نييە."

لە چەندين بۆنە ئێرانييەكان روونيان كردۆتەوە، "پەلەمان لەسەر هيچ رێككەوتنێك نييە، چونكە نامانەوێت رێككەوتنێك واژۆ بكه‌ین، بەگوێرەى مەرجەكانى ئێمه‌ نەبێت."

باتمانجيليدج پێیوايە، "ئێران هەوڵدەدات بەكردەیى بەڵێنى لادانى سزاكان و نەكشانەوەى دووبارەى ئەمەريكا  له‌ هه‌ر رێككه‌وتنێكی نوێ وەربگرێت، ئەگەر بەكردەيى سزاكان لەسەرى بەردەوام نەبێت، ئێران زۆر سوود لەو رێككەوتنە چاوەڕوانكراوە دەبينێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا تاكلایه‌نه‌ش بكشێته‌وه‌، ئه‌و كاته‌ دەتوانێت بەسەر پاشەكشەى واشنتن زاڵ بێت."

بۆيە تاران داوا دەكات سزاكانى سووك بكرێت بۆ ئەوەى يارمەتى بدات بتوانێت زياتر پەرە بە بوارى بازرگانى بدات و خێراتر وەبەرهێنان بكات، ئەوەش دەبێتە مايەى سوود بينين لە بوارى گەشەى ئابوورى، بەڵام باتمانجليدج پێى وايە، "ئەو بژاردە ئاسان نييە، چونكە ئەزموونى كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكان له‌ (2016) سوودی زۆری ئابووری هه‌بوو، ئه‌مجاره‌ش ئه‌گه‌ر سزاكان لادران، ئێران ده‌توانێت نه‌وتی زیاتر بفرۆشێت بازرگانی زیاتر بكات به‌شێكی سه‌رمایه‌ی بازرگانی بگێڕێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش پێگه‌ی ئابووری به‌هێز ده‌كات، ده‌توانێت وه‌به‌رهێنانی له‌ نه‌وت و ئوتومبێل  بكات، كه‌ له‌ ماوه‌ی (2016 بۆ 2018) شكستی هێنابوو‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین