شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق هەڵبژێردرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

شاخەوان عەبدوڵڵا، لە فراکسیۆنى پارتى، لە پرۆسەى دەنگدانى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق، بۆ جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (9/کانوونى دووەم/2022)، دواى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پێنجەمین خولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵڵا، توانى بە کۆى (180) دەنگدان ببێتە جێگرى دووەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.

هەر لەمیانى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى جێگرى دووەمى پەرلەمانى عێراق، سروه‌ عه‌بدولواحیدیش، كه‌ ركابه‌ری شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بوو بۆ ئه‌و پۆسته‌، ته‌نها 33 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، (13) دەنگیش پووچەڵ بوو.

دەرچوونى ئەو کاندیدە کوردە لە کاتێکدایە، ئێوارەى ئەمڕۆ حاکم زاملی دواى بەدەستهێنانى (182) دەنگ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین