مەسرور بارزانى پیرۆزبایى لە محەمەد حەلبووسى دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا پیرۆزبایى لە محەمەد حەلبوسی دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/کانوونى دووەم/2022)، مەسرور بارزانى لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد حەلبووسى بە بۆنەى دووبارە هەڵبژاردنەوەى بە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق پیرۆزبایى لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییانی عێراق.

هەروەها سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایی لە حاکم ئەلزاملی جێگرى یەکەم و شاخەوان عەبدوڵلا جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

لاى خۆیەوە محەمەد حەلبووسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراستەى سەرۆکى حکوومى هەرێمى کوردستان کرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین