کەشناسى هەرێم: بارینى باران و بەفر بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نمە بارانى بچڕ بچڕ دەبێت، لە ناوچە شاخاییەکانیش بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/کانوونى دووەم/2022) بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نمە بارناى پچڕ پچڕ دەبێت، لە کاتەکانى ئێوارەدا باران بارین زیاتر دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

کەشناسى هەرێمى کوردستان لەسەر ڕەوشى کەشوهەواى سبەى سێشەممە دەڵێت، ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژایى کاتەکان لەگەڵ نمە باران لە کاتى جیا جیادا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین