سێ مليۆن كەس لە تورکیا کارەکانیان لەدەست دەدەن ئابووری جیهان

نوچەنێت:

بەهۆى قەيرانى ئابوورى و ناكۆكييە سياسييەكان لە توركيا خەڵكێكى زۆر بێكار بووينە، دەستەى ئامارى توركياش ئاشكراى دەكات، "تا ئێستا سێ مليۆن و (777) هەزار كەس کارەکانیان لە دەستداوە".

ئەمڕۆ دووشەممە (10/ کانوونى دووەم/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، دەستەى ئامار و داتاى توركيا لە بارەى دوايين ئامارى بێكارى وڵاتەكەى رايگەياند، "لە مانگى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو رێژەى بێكارى لە وڵاتەكەمان لە (11.2%) يە."

 ئەو رێژەيە زۆرەى بێکارى  لە تورکیا بەراورد بە هەمان مانگى تشرينى يەكەمى ساڵى (2020( بە رێژەى (1.8%) دابەزيووە.

دەربارەى ژمارەى ئەو كەسانەشى لە توركيا كاريان دەست ناكەوێت، بەگوێرەى ئامارى ئەو دەستەيە، سێ مليۆن و (777) هەزار  هاووڵاتى بێ كارن.

لە بەشێكى ترى داتاكان هاتووە، "ساڵى (2021) لە مانگى تشرينى يەكەم بەراورد بە ساڵى پێشتر (39) هەزار هاووڵاتى کارەکانیان لەدەستداوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین