حه‌لبووسى تۆپه‌كه‌ بۆ گۆڕه‌پانى كورد هه‌ڵده‌دات کوردستانی
محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، دوو هه‌فته‌ مۆڵه‌ته‌ بۆئه‌وه‌ى كاندیدى سه‌رۆك كۆمار پێشكه‌ش بكرێت، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدیش ده‌ڵێ، "تۆپه‌كه‌ ئێستا له‌ گۆڕه‌پانى لایه‌نه‌ كوردییه‌كانه‌" هه‌ر هه‌مان رۆژنامه‌ هه‌ندێك ورده‌كاریى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دانوستاندن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ى كانوونى دووه‌م رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌كات. شه‌وى رابردوو دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى په‌رله‌مان رایگه‌یاند ده‌رگا بۆ لایه‌نه‌كان كراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كاندیدى سه‌رۆك كۆمار پێشكه‌ش بكه‌ن.

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید پێیوایه‌ ئێستا به‌م كاره‌ى حه‌لبووسى تۆپه‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانى كورده‌ و ده‌بێت به‌ دوو هه‌فته‌ یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى زانیوه‌، ئه‌مڕۆ پارتى دیموكراتى كوردستان كه‌ گه‌وره‌ترین پارتى هه‌رێمى كوردستانه‌، ده‌ست به‌ گفتوگۆكانى بۆ كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌كات، چونكه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا به‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌وه‌ سه‌رقاڵ بووه‌.

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن گفتوگۆكانى پارتى له‌سه‌ر دوو ئاست ده‌بن یه‌كه‌میان ئاستێكى كوردستانى ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر كاندیدێك رێكبكه‌ون، دووه‌میشیان له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى به‌غدا ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، دوو هه‌فته‌ ده‌رفه‌ت به‌ لایه‌نه‌كان ده‌درێت تا كاندیدى سه‌رۆك كۆمار پێشكه‌ش بكه‌ن. به‌پێى ته‌وافووقى نێو پێكهاته‌كانى عێراق  له‌ دواى 2003وه‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى بۆ كورده‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین