مه‌شعان جبوورى: هۆشیار زێبارى هه‌مان ده‌نگى حه‌لبووسى ده‌هێنێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مه‌شعان جبوورى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى عه‌زم له‌ تویتێك ده‌ڵێ، "به‌ دڵنیایى هۆشیار زێبارى بۆ چوار ساڵى داهاتوو ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆمارو هه‌مان ده‌نگى محه‌مه‌د حه‌لبووسى ده‌هێنێ".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى كانوونى دووه‌مى 2022 مه‌شعان جبوورى كه‌ سیاسه‌تمه‌دارێكى ناسراوى عێراقه‌ و په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى عه‌زمى سوننه‌یه‌، له‌ تویتێكدا پێشبینى ده‌كات هۆشیار زێبارى كاندیدى پارتى دیموكراتى كوردستان ببێته‌ سه‌رۆك كۆمارى داهاتووى  عێراق.

جبوورى له‌ تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ، "به‌ كاندیدكردنى هۆشیار زێبارى ده‌توانم بڵێم به‌ دڵنیایى ئه‌و ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆمار بۆ چوار ساڵى داهاتوو و به‌ نزیكه‌یى هه‌مان ده‌نگى حه‌لبووسى له‌ په‌رله‌مان ده‌هێنێ، چونكه‌ هه‌موو په‌رله‌مانتارانى هاوپه‌یمانى عه‌زم و ته‌قه‌دوم و پارتى و ره‌وتى سه‌در و هاوڕێكانیان ده‌نگى پێده‌ده‌ن، منیش ده‌نگده‌ر و پاڵپشتى ده‌بم".

شه‌وى رابردوو بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ هۆشیارى زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى كاندیدى پارتییه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار و له‌به‌رانبه‌ریشدا یه‌كێتى به‌رهه‌م ساڵحى كاندید كردووه‌ته‌وه‌.

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو له‌ په‌رله‌مانى عێراق محه‌مه‌د حه‌لبووسى به‌ رێككه‌وتنێكى پارتى و لایه‌نه‌ سوننه‌كان و ره‌وتى سه‌در به‌ 200 ده‌نگ بوو به‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین