حه‌لبووسى به ئاگرى سه‌در ده‌سووتێ؟
نوچه‌نێت
په‌یامه مووشه‌كییه‌كان ئاماژه‌یه‌كى ترسناكن له سیاسه‌تى عێراق
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو 25 ى كانوونى دووه‌م دواى ئه‌وه‌ى كه دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى به یاساییبوونى دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى دا و هاوكات كاره‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیشى كرا كرده‌وه، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ى شوێنى نیشته‌جێبوونى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كرا. مووشه‌كه‌كان هیچ زیانێكى گیانیان نه‌بوو ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت دوو كه‌سیان بریندار كرد. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا چاودێرانى سیاسى و به‌رپرسانى عێراق ئه‌م كاره به ئاماژه‌یه‌كى ترسناك ده‌زانن له یرۆسه‌ى سیاسى عێراق.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌و مووشه‌كانه دواى چه‌ندان هێرش هاتن كه هه‌فته‌ى پێشتر كرانه سه‌ر باره‌گاكانى پارتى و هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم و هه‌روه‌ها هێرشێكیش له كه‌ركووك كرایه سه‌ر نووسینگه‌ى شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگیرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان. مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ر له هه‌موو كه‌سێك ئاماژه‌ى به ترسناكى ئه‌و جۆره هێرشانه دا، ئه‌مه‌یش كاتێك بوو كه په‌یوه‌ندى به شاخه‌وان عه‌بدوڵا كرد و گوتى، "هیوا ده‌خوازم ئه‌وانه‌ى ئه‌و هێرشانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سانه بن كه ئاسایشى عێراق به ئامانج ده‌گرن، نه‌وه‌ك لایه‌نه سیاسییه دۆڕاوه‌كان بن".
هه‌رچه‌نده كازمى وه‌ك هیواخواستن ئاماژه‌ى به‌و مه‌ترسییه كردووه، كه‌چى چاودێرانى سیاسى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ى ئه‌و هێرشانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌و میلیشیایانه‌ى شیعه‌ن كه هه‌موویان باڵى سیاسی‌یان هه‌یه و هاوكاتیش له‌دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق دۆڕاون.
ئامانجى هێرشه‌كه زیاتر سه‌در بوو نه‌وه‌ك حه‌لبووسى
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى كانوونى دووه‌م ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له راپۆرتێكدا باس له مه‌ترسى ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ده‌كات كه كراوه‌ته سه‌ر ماڵى محه‌مه‌د حه‌لبووسى، ناونیشانى راپۆرته‌كه بریتییه له "به ئامانجگرتنى حه‌لبووسى په‌یامێكى مووشه‌كییه بۆ سه‌در به‌ر له پێكهێنانى حكومه‌ت". چه‌ند چاودێرێكى سیاسى له راپۆرته‌كه‌ى سكاى نیوز قسه‌یان كردووه، دووپاتیان له‌سه‌ر دوو خاڵ كردووه‌ته‌وه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه لایه‌نه میلیشیاكانى ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه له‌پشت هێرشه‌كانن، خاڵى دووه‌میش ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن هێنده‌ى مه‌به‌ست له‌و هێرشانه موقته‌دا سه‌در و رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره، ئه‌وا مه‌به‌ست لێیان خودى حه‌لبووسى نییه.
ویسام عوبه‌یدى توێژه‌رى سیاسى به ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز ده‌ڵێ، "لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه تووشى شكست بوون، كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى په‌یامه مووشه‌كییه‌كانه‌وه ئابڵۆقه‌ى سه‌در بده‌ن، به مه‌به‌ستى رێگرتن له حكومه‌تى زۆرینه نیشتمانى". عوبه‌یدى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌ن و مه‌ترسییه‌كه‌یش له‌وه‌دایه ئه‌وان بایه‌خێكى ئه‌وتۆ به بارودۆخى ناوخۆى عێراق و به‌رژوه‌ندییه‌كانى ناده‌ن. ده‌شڵێ، "عێراق رووبه‌ڕووى گرژییه‌كى زۆر گه‌وره ده‌بێته‌وه".
هاشم عه‌بدولكه‌ریم چاودێرى سیاسى بۆ ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ده‌ڵێ، "میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران ته‌نیا زمانى توندوتیژى ده‌ناسن بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانیان، ئه‌وه‌ى ئێستا روو ده‌دات په‌یامێكن به زمانى ئاگر و خوێن".
له‌دواى ساڵى 2018 وه دیارده‌ى هێرشى مووشه‌كى له عێراق ده‌ركه‌وتووه، به سه‌دان مووشه‌ك ئاراسته‌ى بنكه‌كانى هاوپه‌یمانى نیوده‌وڵه‌تى دژ به داعش و به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق كراون. ئه‌مریكا و وڵاتانى تر‌ى رۆژئاوا میلیشیا عێراقییه‌كانى سه‌ربه ئێران به ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ى له هێرشه مووشه‌كییه‌كان نوێ بێت ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره ئاراسته‌ى ماڵى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانى عێراق كراوه، كه پێشتر جگه له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ماڵى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران، رووداوى له‌م شێوه‌یه رووینه‌داوه.
خاڵێكى تر‌ى مه‌ترسیدار له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ماڵى حه‌لبووسى ئه‌وه‌یه كه له ئه‌نبار بووه و ئه‌نباریش یه‌كێكه له شاره گرنگه‌كانى سوننه‌نشین، لێره‌دا پرسیارى ئه‌وه دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه هێرشى گرووپه‌كانى شیعه‌بن، چۆن ده‌ستیان به‌و شوێنه گه‌یشتووه؟
گرووپێكى میلیشیا به ناوێكى تر چووه‌ته ئه‌نبار
سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌شدى عه‌شایه‌رى له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى باس له‌وه ده‌كات، دواى پێنج ساڵ رزگاركردنى له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره هێرشى له‌م شێوه‌یه له قه‌زاى كه‌ره‌مه ئه‌نجام ده‌درێ، دواتریش ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، باس له‌وه ده‌كات گرووپى میلیشیاى هاتوونه‌ته نزیك قه‌زاكه و له باره‌گاى گرووپه‌كانى تر خۆیان حه‌شار داوه و به ناوێكى تر هاتوون".
رۆژنامه‌ى مه‌دا له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر به ئامانجگرتنى ماڵى حه‌لبووسى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، پێشتر كار بۆ ئه‌و هێرشه كراوه، چونكه گرووپێكى نه‌ناسراو كه خۆیان به "ئه‌هلى سوننه و جه‌ماعه‌ت" ناساندووه په‌یامێكى ڤیدیۆییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هه‌ڕه‌شه‌یان له حه‌لبووسى كردووه، گوایه كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كات، له لایه‌كى تریش تاكڕه‌وانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بڕیارى سوننه ده‌كات.
هاوكات چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى نزیك له میلیشیاكانیش بڵاویان كردووه ته‌وه، كه گوایه حه‌لبووسى هێزێكى تایبه‌تى داانه‌وه به ناوى "تارماییه‌كانى بیابان" ئه‌مریكایش سه‌رپه‌رشتى پێكهێنانى هێزه‌كه‌ى كردووه. كه‌چى سه‌رمه‌د به‌یاتى چاودێرى سیاسى بۆ رۆژنامه‌ى مه‌دا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه تێكه‌ڵكردنى كارته‌كانن به یه‌كتر و ئامانجى سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه هێز له ناكۆكییه سیاسى و ده‌ستوورییه‌كان به‌كاربهێنرێت.
هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم كه محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات 37 كورسى هێناوه و دواتر له‌گه‌ڵ دووه‌م هاوپه‌یمانى گرنگى سوننه كه ناوى "عه‌زم"ه و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات یه‌كیانگرت. به‌مه‌یش ئه‌و هاوپه‌یمانییه سوننیه گرنگترین هاوپه‌یمانى پاڵپشت ده‌بێت بۆ ره‌وتى سه‌در و توانیشیان له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ر بخه‌ن.
ئه‌مه لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى تووڕه كرد و ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه كرد، له‌وانه عالیه نوسه‌یف له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به ماڵپه‌ڕى رێكخراوى به‌درى راگه‌یاندووه، هۆشداریى به كورد و سوننه ده‌دات، چونكه دووبه‌ره‌كیان له‌ناو ماڵى شیعه دروست كردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment