ڕەشنووسێکى نیشتیمانیى تایبەت بە کولتوور و زمانى کوردى بە پەرلەمانى کوردستان دەدرێت کولتوور

نوچەنێت:

ڕه‌شنووسی پڕِۆژه‌یه‌كی نیشتمانیی تایبه‌ت به‌ زمان و كلتووری كوردی بە پەرلەمانى کوردستان دەدرێ، سه‌رۆكی ئینستتیوتی كه‌له‌پووری كوردی-یش دەڵێت، ئەم پڕۆژەیە جگه‌ له‌ بایه‌خدان به‌ زمان و زاراوه‌، چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی هونه‌ری و كلتووریی دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.

هەروەها بۆ پشتیوانکردن لە پڕۆژەکە، سه‌یوان بارزانی، باڵیۆزی عێراق له‌ پورتوگال و مه‌زهه‌ری خالقی، سه‌رۆكی ئینستتیوتی كه‌له‌پووری كوردی، ئاماده‌کارى پڕۆژەکە، بە مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی له‌ ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانیی تایبه‌ت به‌ زمان و كلتووری كوردی به‌ یاوه‌ریی شاعیرى ناسراو عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف، ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌ نیشتمانییه‌كه‌یان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/کانوونى دووەم/2022)، عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف لە لێدوانێکى تایبەت بە نوچەنێت سەبارەت بە ناوەڕۆکى پڕۆژەکە دەڵێت، "ئەم پڕۆژەیە لە پێناو زیاتر گرنگیدان و پاراستنى زمان و کولتوورى کوردییە."

عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف ئاماژەى بەوەش دا، "مامۆستا مەزهەرى خالقى چەندین ساڵە خەریکى ئەم پڕۆژەیە، کە پڕۆژەیەکى نیشتیمانى و فەرهەنگییە، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستانیش پشتیوانى خۆى بۆ پڕۆژەکە دەربڕى."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین