قه‌یس خه‌زعه‌لى: زانیارییمان له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاكانى ئه‌هلى حه‌ق له‌ تویتێكدا ده‌ڵێ، زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ كاتێكى گونجاو ئاشكراى ده‌كه‌ن. ئه‌و په‌یامه‌ى خه‌زعه‌لى له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رده‌وام میلیشیاكه‌ى ئه‌و به‌ ئه‌نجامدانى هێرشى مووشه‌كى تۆمه‌تبار ده‌كرێت.

شه‌وى رابردوو دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كرا، كه‌ جگه‌ له‌ زیانى مادى هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو. ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى شوبات قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى عه‌سائیبى میلیشیاكانى ئه‌هلى حه‌ق له‌ تویتێكدا ده‌ڵێ زانیاری له‌ سه‌ر هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ هه‌یه‌.

قه‌یس خه‌زعه‌لى له‌ تویته‌كه‌ى گومان له‌سه‌ر هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌ میلیشیاكان به‌ڵێنى وه‌ستاندنیان داوه‌ كه‌چى هێرشه‌كه‌ هه‌ر به‌رده‌وامن و دواتریش ده‌ڵێ ئه‌و هێرشانه‌ زۆرێك  پرسیار ده‌وروژێنن.

له‌ كۆتایى تویته‌كه‌ى وا ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌وان زانیارییان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ كاتى گونجاودان ئاشكرایان ده‌كه‌ن.

له‌ 15 ى ئه‌م مانگه‌ كه‌ هێرشى مووشه‌كى كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر، تا ئێستا دوو جارى تر هێرشى مووشه‌كى ئه‌نجام دراوه‌ و دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانى له‌ تاجى و شه‌وى رابردوویش هێرش كرایه‌ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین