دادوەر ڕزگار ئەمین خۆى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق کاندید کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

حاکم ڕزگار ئەمڕۆ بە فەرمى کاندیدکردنى خۆى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراقى فیدراڵ ئاشکراکرد و لە ڕۆژانى داهاتووى سیڤى خۆى پێشکەش بە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (11/کانوونى دووەم/2022)، رزگار ئەمین، دادوەرى ناسراوى کورد بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، خۆم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید دەکەم.

حاکم ڕزگار ئەمین یەکێک بووە لەو دادوەرانەى چەند دانیشتنێکى پرۆسەى دادگاییکردنى سەددام حوسێن، سەرۆکى پێشووى ڕژێمى عێراقى بەڕێوەبرد.

ئەم بڕیارەى حاکم ڕزگار ئەمین لە کاتێکدا، لە (9)ى کانوونى دووەمى (2022)، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە یەکەم دانیشتنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراقى هەڵبژارد، کە کە تێدا، هەر یەکە لە محەمەد حەلبووسى بە سەرۆک و حاکم زاملى و شاخەوان عەبدوڵڵا بە جێگرى یەکەم و دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق هەڵبژێردران و دواترمحەمەد حەلبووسى دەرگای خۆکاندیدکردنى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کردەوە و لەماوەى (15) رۆژدا، سەرۆکێکی نوێ بۆ عێراق هەڵدەبژێردرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین