وەزارەتى پێشمەرگە: هەر کەسێک ڤاکسین وەرنەگرێت ئیجرائاتى یاسایی لەگەڵ دەکرێت تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی وەزارەتى پێشمەرگە لە ئاگادارییەکەدا داوا لە سەرجەم یەکە سەربازییەکانى دەکات ئەو پێشمەرگانەیان بۆ بنێرن تاوەکە ئێستا ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (11/کانوونى دووەم/2022)،  بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم بەڕیوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکاتەوە، کە لەماوەی یەک رۆژدا لیستی ناوی ئەو کەسانە ئامادە بکەن، کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە."

لەبەشێکى ترى ئاگادارییەکەى وەزارەتى پێشمەرگەدا هاتووە، "دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین ٢٠ی (1ى 2022)، لەم بەروارە بەدواوە، هەرکەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵ دەکرێت."

هەروەها داوا لە بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە دەکات، هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی بکەن، تاوەکو لە وەرگرتنی ڤاکسین ئاسنکارییان بۆ بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین