ئەمەريكا لە پڕۆژەى بۆڕى گازى دەرياى ناوەڕاست پاڵپشتى تورکیا دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت:

بەگوێرەى دەزگا راگەياندنەكانى يۆنان، وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا پەيامێكى بۆ يۆنان و توركيا و ئيسرائيل ناردووە، ناوەڕۆكى پەيامەكە ئەوەيە، ئەمەريكا پاڵپشتى هێڵى گواستنەوەى گاز لە دەرياى ناوەڕاست ناكات.

رۆژنامەى  (ئايندلك)ى توركى بڵاويكردەوە، ئيدارەى ئەمەريكا لە پاڵپشتى پڕۆژەى گازى دەرياى ناوەڕاست پاشگەزبۆتەوە، كە بەبێ بەشدارى توركيا گازى ئيسرائيل رەوانەى ئەوروپا دەكات.

گۆڤارى (ميليتاير)ى يۆنانى بڵاويكردەوە، واشنتن بە ئيسرائيل و توركيا و يۆنانى راگەياندووە، ئەمەريكا لە رووى سياسى و داراييەوە پاڵپشتى پڕۆژەى گازى دەرياى ناوەڕاست ناكات.

بەگوێرەى راپۆرتى ئەو گۆڤارە يۆنانييە، ئەمەريكا كۆتايى بە گۆڕانكارييەكانى دەرياى ناوەڕاست هێناوە، سنوورێكى بۆ پڕۆژەى هێڵى گواستنەوەى گاز داناوە، بەوەش لە رووى سياسييەوە توركيا سەركەوتوو بووە، چاوەڕوانى لێكەوتەكانى ئەو بڕيارە دەكات. 

لەبەشێكى ترى ئەو راپۆرتە هاتووە، ئەوەى مايەى شۆكە شكستى ئەو پڕۆژە نييە، كە لەسەرەتاوە يۆنانى تووشى كێشەى دارايى كردووە، بەڵكو ئاماژەكە پێچەوانەى فاكتەرى ئابوورى و بازرگانييە.

هەر لەسەرەتاوە ئەو پڕۆژەيە بووە هۆكارى ئاڵۆزييەكانى دەرياى ناوەڕاست، بەڵام ئێستا ئەمەريكا پاڵپشتى هەڵوێستى توركياى دەكات و هەڵوێستى يۆنانى رەتكردەوە، كە ئەسينا دەيوست هەژموونى جيۆسياسى خۆى بسەپێنێت و وڵاتەكەى بكاتە ناوەندێکى گرنگى وزە، يۆنان هەوڵ دەدات لەرێگەى ئەو هاوپەيمانييە مێژووييەى لەگەڵ ئيسرائيل و ميسر توركيا پەراوێز بخات و ئامانجەكانى ترى جێبەجێ بكات، بەڵام ئێستا لەو ئامانجانەى بە تەواوى شكستى هێناوە. 

بەگوێرەى ئەو گۆڤارە يۆنانييە، ئەو بڕيارەى ئەمەريكا بەسەر ياساى مانياتيس بۆ دياريكردنى سنوورە دەرەكييەكانى دوورگەكانى يۆنان جێبەجێ دەبێت، كە هەردوو ئامانجەكەى بەدى نايەت، توركيا بە ناوى (نيشتيمانى شين) ئەو ياسايەى پشتگوێ خست، لەگەڵ رێككەوتنى توركيا ــ ليبيا هەڵوێستى خۆى بەرانبەر يۆنان بەهێز كرد، ئێستا هەڵوێستى وانشتن دەرفەتێكى ترى دايەوە بە توركيا.

يۆنان لە سياسەتى دەرەوەى پشتى بە ياساى نێودەوڵەتى بەستبوو، پێش هەموو شتێك هەماهەنگى يۆنان لەگەڵ قوبرس و ميسر ئيسرائيل، پاشان لەگەڵ ئيمارات لە پێناو ئەوەبوو بەرەيەك دروست بكەن و سياسەتى دەرەوەى بەهێز بێت و توركيا پەراوێز بخات، بەڵام ئەوەى ئێستا روويدا ئەو هەوڵەى يۆنانى پووچەڵ كردەوە، بۆيە ئەگەر ئەسينا دەيەوێت پارێزگارى لە هاوپەيمانيەتى بكات، دەبێ سياسەتى دەرەوەى بەرانبەر دەريايى ناوەڕاست داڕێژێتەوە.

گۆڤارەكە گەيشتۆتە ئەو ئەنجامەى، بەهۆى ئەو بڕيارەى ئەمەريكا حكومەتى يۆنان گەيشتۆتە رێگەيەكى داخراو، كيرياكۆس ميتسۆكيس نايەوێت گفتوگۆ لەگەڵ توركيا بكات، چونكە راستڕەوە توندڕەوەكان رێگرن لە هەنگاوەكانى، هەروەك لەگەڵ ئەمەريكاش دانوستاندن ناكات و دەستبەردارى سياسەتى بەڵقان نابێت، لە لايەكى تريشەوە پەيوەندييەكانى لەگەڵ رووسيا لاوازە، بۆيە بارودۆخەكەى ئاڵۆزە.

ئێستا هەڵوێستى ئەوروپا زۆر گرنگە، ئەگەر هەڵوێستى يەكێتى ئەوروپا هەمان هەڵوێستى ئەمەريكا بێت، ئەوە يۆنان رووبەڕووى مەترسى دەبێتەوە، ئەو سياسەتەى توركيا گرتيەبەر لە رێككەوتنى دەريایى لەگەڵ ليبيا بەهێز دەبێت رووبەرووى هيچ مەترسيەك نابێتەوە.

پێشتر ئەمەريكا لە رێگەى ئەڵمانياوە كارى لەسەر ئەوە كرد بە هۆى كارەكانى توركيا لە دەرياى ناوەڕاست رێگە نەدرێت يەكێتى ئەوروپا سزاى توركيا بدرێت، ئەوەشى حكومەتى يۆنان ئەنجامى دەدات گرێكوێرەيەكە دواتر چارەسەر ناكرێت، واشنتنيش دياريەكى بەخشيە توركيا، ئەوەش دەبێتە سەركەوتنى توركيا و شكستى يۆنان، لەگەڵ ئەوەش تا ئێستا هەڵوێستى ئيسرائيل روون نييە.

درێژى ئەو هێڵە دوو هەزار كيلۆمەترى لە هەندێك شوێنى دەريا دەگاتە سێ هەزار و (300) مەترى له‌ قووڵایى دەريا، بەوەش ئەو پڕۆژەيە  پێویستی حەوت مليار دۆلارى ئەمەريكى دەبێت، بەڵام شارەزایانى بوارى ئەو پڕۆژەيە تێچووەكەيان بە (15) مليار دۆلار خەمڵاندووە.

رۆژنامە توركيەكە ئاماژەى بەوە كردووە، راكێشانی هێڵى دەرياى ناوەڕاست تێچووەكەى پێنج تا شەش ئه‌وەندە‌ زیاترە، كه‌ بەرێگەى قوبرسى توركيا دابڕوات، تاكە ئامانجى ئەو وڵاتانەش ئەوە بوو توركيا پەراوێز بخەن. 

پشتگوێ نەخستى توركيا واتە كەمكردنەوەى درێژی ئەو هێڵەيە لە ژێر دەريا بۆ (500) كيلۆمەتر، لە كاتى گواستنەوەى راستەوخۆى گاز بۆ ئەوروپا لە رێگەى توركيا، له‌ ڕێگه‌ی قوبرسی باكووریشه‌وه‌ بێت دەبێتە (200) كيلۆمەتر، تێچووى پڕۆژەكە لە (15) مليارەوە كه‌م ده‌كاته‌وه‌ بۆ نزيكەى دوو مليار و (500) مليۆن دۆلار.

بڕيارە پڕۆژەى گازى دەرياى ناوەڕاست ساڵانە (9 بۆ 12( مليۆن مەتر چوارگۆشە گازى سرووشتى لە ئيسرائيلەوە بگوازێتەوە بۆ بەندەرى فاسيليكۆسى قوبرسى لەوێوە بۆ دوورگەى كريت و يۆنان، ئەو پڕۆژەيە لە (10%)ى پێداويستى گازى سروشتى ئەوروپا دابين دەكات، كە هەرگيز ناكاتە ئەو رێژه‌یه‌، چونكە ئەوروپا ساڵانە پێويستى بە (560) مليار مه‌تر چوارگۆشە هەيە، پێشبينى دەكرێت لە ساڵى (2040) ئەو ئەو رێژەيە بۆ لە (40%) بەرز بێتەوە، كە هەردوو كێڵگەى ليڤاسان و تەمار لە ئيسرائيل و كێڵگەى ئەفرۆديتى باشوورى قوبڕسى يۆنانى ئەو بڕە گازەى تێدا نييە.

ئەو رێڕەوەى بڕيارە ئەو هێڵەى پێدا تێپەڕێت دەكەوێتە دوورگەكانى توركيا، مافەكانى قوبرسى توركى و خاوەندارييەتى دەريايى توركيا پێشل دەكرێت، بۆيە دەبێت سەرەتا رەزامەندى لە توركيا وەربگرن.

ئێستا پێويستە توركيا داوا لە ئيسرائيل بكات، كە جارێكى تر بير لە پڕۆژەى دەرياى ناوەڕاست بكاتەوە، چونكە توركيا بەبێ مۆڵەت رێگە نادات ئەو بۆڕيە بە كەناراوەكانى خۆيدا تێپەڕێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین