بۆچى په‌رله‌مانتارانى عێراق ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه‌؟ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چوار په‌رله‌مانتارى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌، كه‌ هه‌ر چواریان پارێزگارن. ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ ده‌ڵێ، "هۆكاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ پارێزگاریى قازانجه‌كه‌ى زیاتره‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ى كانوونى دووه‌مى 2022  ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ دیارده‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى عێراق ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات دوو ئه‌سعه‌د عیدانى پارێزگارى به‌سڕه‌ و عه‌لى دلیمى پارێزگارى ئه‌نبار، پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دین و پارێزگاری كه‌ركووكیش ده‌ستیان له‌ كارى په‌رله‌مانتارى كێشاوه‌ته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌ڵێ، "ژماره‌یه‌ك له‌ عێراقییه‌كان ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌كانى گه‌نده‌ڵى ده‌زانن و ده‌ڵێن پۆستى پارێزگارى سامانێكى زۆر به‌ خاوه‌نه‌كه‌ى په‌یدا ده‌كات".

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئه‌سعه‌د عیدانى و راكان جبوورى پارێزگارى كه‌ركووك له‌ خولى پێشووى په‌رله‌مانیش هه‌مان كاریان دووباركرده‌وه‌، واته‌ بوون به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان كه‌چى ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌یان نه‌بوون و یه‌ك رۆژ نه‌چوونه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.

تارق حه‌ره‌ب یاساناسى به‌ناوبانگى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ ده‌ڵێ، "یاسا و ده‌ستوور رێگریى له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ناكات". روونیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م جاره‌ جیاوازییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كورسى ئه‌وان به‌ به‌رزترین دۆڕاوى بازنه‌كه‌یان ده‌چێت نه‌وه‌ك بۆ حزبه‌كه‌یان.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین