دکتۆر سامان بەرزنجى: شه‌پۆڵی چواره‌می كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه‌ تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، هۆشدارى دەدات لە هاتنى سەرەتاى شەپۆلى چوارەمى کۆرۆنا و داواش لە هاونیشتیمانیان دەکات پاەندى رێکارە تەندروستییەکان بن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (12/کانوونى دووەم/2022)، دکتۆر سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند، سەرەتای شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستیپێکردووە و ڤایرۆسەکە بەخێرایی لە بڵاوبوونەوەدایە.

بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارتى تەندروستى، و ژماره‌ی تووشبوون بە ڤایرۆشى كۆرۆنا ڕۆژ لە دواى ڕۆژ روو له‌ هەرێمى کوردستان لە زیادبوونە.

ئەم لێدوانەى وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە، ڕۆژى (6)ى کانوونى دووەمى (2022)، یەکەم حاڵەتى زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە پارێزگاى دهۆک تۆمارکرا، کە پێنج کەس لە یەک خێزان تووشى ئەم ڤایرۆسە ببوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین