وەزارەتى شارەوانى زەوى بۆ دروستکردنى (70) کارگەى گەورەى پیشەسازیى دابین دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، زەوییمان بۆ دروستکردنى (70) کارگەى گەورەى پیشەسازى تەرخانکردووە، کە بەم هۆیەوە هەزاران هەلى کار بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (12/ کانوونى دوووەم/2022)، وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە 2021دا زەوی بۆ دروستكردنی 70 پرۆژەی گەورەی پیشەسازی تەرخان كردووە، كە پرۆژەكان پێكهاتوون لە كارگەی ئاسن و وایەری كارەبا و بەرهەمهێنانی جۆرەها كێبل و كار و كاغەز و چەندان كارگەی تری پیشەسازی."

وەزارەتى شارەوانى جەختی لەوەکردۆتەوە، "ئەو پرۆژانە هەلیكاریش بۆ هەزاران كەس دەڕەخسێنن و كەرتی پیشەسازیش لە شاری هەولێردا قۆناغێكی تر دەچێتە پێشەوە، ئەمەیش لە چوارچێوەی سیاسەتی پاڵپشتیكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ بووژانەوەی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان."

ئەو کارگانەى دروست دەکرێن كارگەی هەیكەلی ئاسن، وایەری كارەبا، ترانسفۆرمەر، بەرهەمهێنانی جۆرەها كێبل و كارگەی بەرهەمهێنانی كاغەز و چەندان كارگەی تری پیشەسازی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین