ئامێرێکى پێشکەوتوو خەریکە کۆتایی بە پیشەیەکى کۆنى هەولێر دەهێنێت کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت:

لە دواى دامەزراندنى کۆمپانیاى جۆراوجۆر و هاتنى ئامێرى پێشکەوتووى پاککردنەوەى بۆڕى و ئاوەڕۆى ماڵان، ئەو کرێکارانەى پێشتر بە بەکارهێنانى شیش ئەو کارەیان دەکرد خەریکە کارەکانیان لەدەست بدەن.

دڵشاد عەبدوڵڵا، کە خاوەنى چوار منداڵە و نزیکەى (20) ساڵ دەبێت ئەو کارە دەکات، بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، کارەکەمان بۆری کردنەوەیە پاک و خاوێنکردنەوەی مەزاکانە. مەترسی هەیە بۆ تووشبوون بە چەندان نەخۆشی و شێرپەنجەی، چونکە بۆڕییەکان چەندان پیسی و چەوری شتی پێدا تێدەپەرێت.

مستەفا قادر، خێزاندارە و کرێکارێکى ترە دەڵێت، کارکردنەکەی ئێمە پاکردنەوەی حەمام و مەخسەل و توالێت و زێرابە، ئاگاداری خۆت نەبی ئەوا تووشی چەندان پیسی پێست و جەستە دەبیتەوە، کە تووشیشی بووی چارەسەرت نابێت.

ئەو کرێکارە گلەیى لەوە دەکات، هاتنى ئامێرە پێشکەووتووەکان کارەکانیان لاوازبووە و ئەوەش کاریگەرى لەسەر داهاتی ڕۆژانەیان کردووە و دەشڵێت، "کاتی خۆی سەر بە سەندیکای کرێکاران بووین بەڵام ئێستا كەس لێمان پێچێتەوە، شوێنی وەستانمان 60  مەتری و 30 مەتری و جادەی کورانی مەخمور. شیشەکان خۆی پێشووتر لە هیند و یابانەوە دەهات بەڵام ئێستا دەستکردی بەغدایە و نرخى یەك شێش بە 15 هەزارە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین