تەنیا مەرجێک ڕێگە نادات ئافرەت ببێتە سەرۆك کۆماری عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بەهـار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە نوچەنێتی راگەیاند، "ئەو مەرجانەی بۆ بوون بە سەرۆک کۆمار دانراون، بۆ ئافرەتان قورس نین، بەڵام کێشە ئەوەیە ئەو پۆستە بە رێکەوتنی سیاسی یەکلای کراوەتەوە".

ئەمرۆ چوارشەممە 12ی کانوونی دووەم (2022)، میدیاکانی عێراق بڵاویان کردۆتەوە تاکو ئێستا ٤٤ کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك کۆماری کاندید کردووە. لەنێویشیاندا ژمارەیەك ئافرەت هەن، بەڵام بە وردی ژمارەی ئافرەتەکان ئاشکرا نەکراوە. لەمبارەیەوە بەهار مەحمود ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بوونی ئافرەتانی لە پرۆسەکە بە گرنگ زانی لەگەڵ ئەوەشدا پێیوابوو جگە لە مەرجی سیاسی هیچ مەرجیکی ئەوتۆ نییە رێگری لە ژنان بکات بۆ بوون بە سەرۆک کۆمار، جگە لە مەرجی سیاسی.

بەهار مەحمود لە لێدوانەكەى بۆ نوچەنێت ئاماژەى بۆ ئەوەيش كرد ئەوە يەكەمجار نييە ژن خۆى بۆ پۆستەكە كانديد بكات و وتی، "لە خولی چوارەمدا سروە عبدولواحید خۆی کاندید کردبوو بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. لە ئێستادا کە ئافرەت خۆی کاندید دەکات پێموایە مەرجەکانی بوون بە سەرۆك کۆمار هیچ مەرجێکی وانییە کە بڵێ نابێت ئافرەت سەرۆك کۆمار بێت.  ئافرەتان هیچ توانایەکیان کەمتر نییە لە پیاواندا، هەمیشە بروام وایە پیاوی بەتوانا هەیە و پیاوی لاوازیش هەیە و لە هەمان کاتدا ژنی لاواز هەیە و ژنی بەتوانا هەیە"

ئەو پەرلەمانتارەى خولى پێشوو لە لێدوانەكەى بەردەوام بوو و وتى،  "بە هەنگاوێکی باشی دەبینم، هەرچەندە دڵنیام کە سەرکەتوو نابن چونکە ئەو پۆستانە بە رێگای سیاسی یەکلای دەکرێنەوە. هیوادارم حزبەکان ئەو هەنگاوە بنێن بۆ ئەوەی هەر کاندید نەبێت سەرکەوتووبێت  بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و سەرۆکی کۆمار و پەرلەمان". 

رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق محەمەد حلبوسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی پەرلەمان دەرگای بۆ کاندیدانی سەرۆک کۆمار کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین