یوتوبه‌رێكى به‌ناوبانگ كچه‌كه‌ى خۆى ده‌كوژێت و راده‌كات هەواڵ

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د عیساوى كه‌ یوتوبه‌رێكى به‌ناوبانگى عێراقییه‌، كچه‌ چوارده‌ ساڵه‌كه‌ى ده‌كوژێت و دواتر راده‌كات.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ى كانوونى دووه‌م 2022 بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، محه‌مه‌د عیساوى كه‌ كه‌سێكى ناسراوى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌ و دانیشتووى شارى به‌سڕه‌ى باشوورى عێراقه‌. كچه‌ چوارده‌ ساڵانه‌كه‌ى خۆى كوشتووه‌ و دواتر رایكردووه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌ڵێ، محه‌مه‌د به‌ ناوى "غه‌سل عار" ئه‌و تاوانه‌ى كردووه‌، به‌ڵام له‌ پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، كچه‌كه‌ پاكیزه‌ بووه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى سێكسى ئه‌نجام نه‌داوه‌. ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كوڕێكى گه‌نج هه‌بووه‌.

ئێستایش تاوانباره‌كه‌ بۆ جێگه‌یه‌كى نه‌ناسراو رایكردووه‌.

به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كان به‌رده‌وام توندوتیژى دژى ئافره‌تان له‌ شاره‌كانى عێراق له‌ هه‌ڵكشاندایه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین