گەنجێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەى دەکوژرێ کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمشەو گەنجێک لەسە شەقامى (100) مەترى لە نزیک ناحیەى عەنکاوە کوژرا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە، تا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە بگیرێتەبەر کە تاوانەکەی ئەنجام داوە."

ئەمشەو هەینى (14/کانوونى دووەم/2022)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند،"ئەمشەو لە ناحیەی عەنکاوە، حاڵەتێکی کوشتن ڕووی دا، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد ودەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ناسراو سوارە عوسمان) کوژراوە."

پۆلیسى هەولێر دەشڵێت، "هێزەکانمان لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە، تا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە بگیرێتەبەر کە تاوانەکەی ئەنجام داوە. دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینە ڕوو."

ئەم ڕوونکردنەوەى پۆلیسى هەولێر لە کاتێکدا، ئەمشەو کەسێک بە ناوى (ناسراو سوارە عوسمان) لە شەقامى (100) لە ناحیەى عەنکاوە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەى دەکوژرێ، تا ئێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین