دوو كۆمپانياى ئەمەريكى و فەرەنسى لەبەرژەوەندیى توركيا كارەكانيان ڕاگرت وەرگێڕان

نوچەنێت:

كەناڵى (سى ئێن ئێن)ى توركى لە راپۆرتێكى بڵاويكردەوە، دواى ئەوەى ئەمەريكا بە يۆنانى راگەياند پاڵپشتى پرۆژەى راكێشانى هێڵى گازى دەرياى ناوەڕاست ناكات، يۆنان كە دەيويست توركيا بخاتە دەرەوەى ئەو پڕۆژەيە، كۆمپانياى ئيكسۆن مۆبيل و تۆتاڵى فەڕەنسى كارى گەڕانيان لە دوورگەى كريتى رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست راگرت، بەوەش گورزێكى تر بەر بۆنان كەوت.

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات، ئيكسۆن مۆبيل و تۆتاڵ لە (2019) گرێبەستێكيان لەگەڵ يۆنان واژۆكردووە بۆ گەڕان بەدواى گازى سرووشتى لە رووبەڕى (40) كيلۆمەتر چوارگۆشە لە باشوورى رۆژئاواى دوورگەى كرێت، بەڵام لە چەند رۆژى رابردوو رايانگەياند، "لە مانگى كانوونى دووەم و شوباتى ئەمساڵ كارەكانيان رادەگرن"، ئەو دوو كۆمپانيايە خاوەنى پشكى لە (80%) ئەو پڕۆژەيەن.

ئەو هەواڵەش بۆ ئەسينيا هەواڵێكى مايەى نيگەرانييە، چونكە رووبەڕووى مەترسى ترى دەكاتەوە، رۆژنامەى (كاسيميريني) يۆنانى بڵاويكردەوە، ئەنقەرە پێيوايە، "ئەو بڕيارانەى ئەو دواييە دانپيانانى نافەرمين بە سياسەتەكانى، کە لە چوار ساڵى رابردوو لە دەرياى ناوەڕاست پەيڕەوى دەكردووە"، ئەوەش لە داهاتوو كاريگەرى لەسەر هاوپەيمانى يۆنان و قوبرسى  يۆنانى و ميسر و ئيسرائيل دەبێت. 

لە بەشێكى ترى راپۆرتەكەى ئەو رۆژنامە يۆنانييە هاتووە، ميسر هەست بە دڵەڕاوكێ دەكات بەهۆى ئەو گرێبەستەى قوبرسى يۆنانى لەگەڵ كۆمپانياكانى ئەمەريكى قەتەر، چونكە بەشێك لە كەناراوەكانى توركيا  و قوبرسى توركى پێشێل كردووە، بەوەش دەبێت جارێكى تر پاشەكشە بكاتەوە. 

ئۆزاى چيندەر نووسەرى تورك لە راپۆرتێكى رۆژنامەى (ميللەت)ى توركى دەڵێت، "ئەو كاتەى دۆناڵد ترامپ بوو بە سەرۆكى ئەمەريكا، ريكس تيلرسن،  سەرۆكى جێبەجێكارى كۆمپانياى ئيكسۆن مۆبيل، بوو بە وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا، نەك وەزيرى وزەى ئەو وڵاتە."

كۆمپانياى ئيكسۆن مۆبيل و كۆمپانياى نەوتى يۆنانى سەرقاڵى دروستكردنى گرووپێك بوون، بۆ ئەوەى رووپێووى دوورگەى كريت و كار لەسەر دۆزينەوەى گازى سروشى بكەن، بەڵام ئيكسۆن مۆبيل لە (2020) نزيكى (22) مليار دۆلار زيانى لێككەوت، ئەوەش تێچووەكانى تا ساڵى(2025) دابەزاند، لەبەرانبەر ساڵى رابردوو كۆمپانياى تۆتاڵ رايگەياند، "دەست بەكاركردن دەكاتەوە لە دوورگەى كريت، دواى ساڵێك كۆمپانياى ئەمەريكى ــ فەڕەنسى چالاكييەكانيان  بەتەواوى وەستاند."

زۆربەى  هەواڵەكان باس لەوە دەكەن ئەمەريكا داواى لە يۆنان و ئيسرائيل كردووە دەستبەردارى پڕۆژەى راكێشانى بۆڕى گازى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بن، بەڵام  تا ئێستا بەفەرمى هيچ شتێكى بڵاو نەكردۆتەوە.

كۆمپانياكانى وزە كاريگەريان لەسەر سياسەت و بوارەكانى تر هەيە، دەتوانين بڵێين، "ئەگەر ئيكسۆن مۆبيل بيەوێت دەستبەدارى ئەو پڕۆژەيە بێت، وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا پەيامى دەستبەرداربوونى پێ نادات.

لە هەفتەى رابردوو دەزگاكانى راگەياندنى توركيا و يۆنان  بڵاويان كردووە، ئەمەريكا بە يۆنان و توركيا و ئيسرائيلى راگەياندووە، "لە رووى سياسى و داراييەوە پاڵپشتى پڕۆژەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ناكات."

گۆڤارى (ميليتاير)ى يۆنانى بڵاويكردەوە، ئەوەى مايەى شۆكە شكستى ئەو پڕۆژە نييە، كە لەسەرەتاوە يۆنانى تووشى كێشەى دارايى كردووە، بەڵكو ئاماژەكە پێچەوانەى فاكتەرى ئابوورى و بازرگانييە، پڕۆژەى راكێشانى ئەو بڕۆييە سەرچاوەى ئاڵۆزييەكانى ئەو ناوچەيە بوو، ئەمەريكا پاڵپشتى هەڵوێستى توركياى كرد، دژ بە هەڵوێستى يۆنان وەستاوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین